نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئاستێکی هەستیاری تێپەڕاند

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە دووبارە ئاستێکی مێژوویی دیکەی تۆمار کرد و ئاستی هەستیاری 2740 دۆلاری تێپەڕاند و یەک ئۆنسەی ئێستا بە 2746 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نیگەرانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و ناڕوونییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەوە، خواستی بۆ کڕینی زێڕ بەرزکردووەتەوە بە چەشنێک رۆژانە نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمار دەکات.
 
لەڕووی تەکنیکییەوە، دوای شکاندنی ئاستی 2740 دۆلار، ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 2765 دۆلار هەیە.
 
ئەگەری هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بازاڕی زێڕی تووشی دوودڵی و گومان کردووەتەوە.
 
لە لایەکەوە هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترەمپ بەهۆی سیاسەتەکانی لە دژی چین دەتوانێت بشێوی لە بازاڕەکانی جیهان دروستبکات و خواست بۆ کڕینی زێڕ لە درێژخایەندا دروستبکات.
 
هاوکات ئەگەری هەیە هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترەمپ بەهۆی ئەوەی کە سیاسەتەکانی دەتوانن هەڵاوسان لە ئەمریکا دووبارە بەرز بکەنەوە، کاریگەریی لەسەر سیاسەتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا دابنێت، بەو هۆیەشەوە بانکی ناوەندی بەردەوام نەبێت لە کەمکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک

عێراق گرێبەستێکی پاڵاوتنی بەنزین لە کەرکووک دەگۆڕێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر گۆڕینی شێوازی گرێبەستی پاڵاوتنی بەنزین لە کەرکووک؛ هەروەها تیمێكی بۆ دانوستاندن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی نەوەی پێنجەم پێکهێنا.