لیستى مووچەى مانگى 10 بە جێبەجێکردنى تێبینییەکانى بەغداوە دەنێردرێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیستى مووچەى تشرینى یەکەمى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان لە قۆناخى ئامادەکردندایە بۆ ناردنى بۆ وەزارەتى دارایی فیدراڵ و، تێبینییەکانى بەغدا لەبەرچاو دەگیرێن.
 
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى تۆڕى میدیایی رووداو لە حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دەستى کەوتوون، لیستى مووچەى مانگى تشرینى یەکەم نەنێردراوە بۆ بەغدا، بەڵام وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە قۆناخى ئامادەکردنیدایە. 
 
دواکەوتنى ناردنى ئەو لیستە بۆ جێبەجێکردنی ئەو تێبینییانە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتى دارایی فیدراڵ هەیبووە.
 
بەشى زۆرى تێبینییەکان تایبەتن بەو فەرمانبەرانەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ بە ناوى دووبارە ناوى بردوون. بۆ چارەسەرى ئەو بابەتەش، وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ناوى چواریی خۆیان و دایکیان بۆ بەغدا دەنێرێت. 
 
 
هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 988 ملیار دینارە بۆ مووچە بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانەوە.
 
پێشتر وەزارەتى دارایی عێراق تێبنییەکانى دابووە وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان کە تایبەت بوون بە پۆلیسی کارەبا، زیادبوونى پێنج فەرمانبەر بۆ لیستى مووچەى پەرلەمانى کوردستان، ژمارەیەک ناوى دووبارە، ئەو فەرمانبەرانەى بایۆمەترییان نەکردووە، لەگەڵ فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. 
 
رێککەوتن کرا تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ سەرجەم فەرمانبەران بایۆمەترى بکەن؛ بۆ ناوى دووبارەش لەڕێگەى ناوى دایکى فەرانبەرەکانەوە وردبینى دەکرێت؛ بۆ تێبینییەکانى دیکەش بە نووسراو روونکردنەوە دراوەتە بەغدا.
 
بەگوێرەى راپۆرتێکى هاوبەشی دیوانى چاودێریى دارایی عێراق و هەرێمى کوردستان کە 21ـى تەممووز ئاراستەی نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق کراوە، ئاماژە بە ناوى سیانیی 65 فەرمانبەر کراوە کە لە دوو وەزارەتى جیاواز مووچە وەردەگرن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک

عێراق گرێبەستێکی پاڵاوتنی بەنزین لە کەرکووک دەگۆڕێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر گۆڕینی شێوازی گرێبەستی پاڵاوتنی بەنزین لە کەرکووک؛ هەروەها تیمێكی بۆ دانوستاندن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی نەوەی پێنجەم پێکهێنا.