سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچە وەکو مانگی پێشوو دەبێت

24-05-2021
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
نیشانەکردن لیستی مووچە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ریزبەندیی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیستی مووچە هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت.
 
رۆژی یەکشەممە 23-05-2021 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕی لێبڕینی مووچە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە 21٪ دەبێت و 25ـی مانگیش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
 
هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە 895 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچە.
 
بەپێی ماددەی 11ـی یاسای بودجەی ئەمساڵ، دەبێ هەرێمی کوردستان بەلانیکەم رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی خۆی بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان لانیکەم رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات، هاوکات دەبێ هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی نانەوتی خۆی رادەستی بەغدا بکات، ئەوکات حکومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت.
 
لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، پەری نووری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لێبڕینی مووچە لە پرۆژەیاسای بودجە دیاریی نەكراوە، لەبەر ئەوەی مووچە بەیاسا دیاریكراوە دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاریی بكەین، بەڵكو ئەمە لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی مووچە دەدرێت."
 
 
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێشوو بەمشێوەیە بوو: 
 
رۆژی یەکەم: 
 
وەزارەتی تەندروستی
دیوانی لیواکان و وەزارەتی پێشمەرگە
یەکەی 70 و 80 
وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی ناوخۆ
فەرمانگەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن
لیوای نەوت
رەگەزنامە
 
رۆژی دووەم: 
 
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون
مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانی سیاسی
وەزارەتی پەروەردە
 
رۆژی سێیەم: 
 
ئەنجوومەنی ئاسایش
دەزگای گشتیی ئاسایش
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستە تایبەتەکان
ئەنجوومەنی دادوەری
وەزارەتی داد 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی  گواستنەوە و گەیاندن 
دیوانی چاودێریی دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەسپاکی
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن 
دەزگای مین 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
 
رۆژی چوارەم: 
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
پەرلەمان
ئەنجوومەنی وەزیران
خانەنشینی پێشمەرگە
 
رۆژی پێنجەم:
 
خانەنشینی شارستانی
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.