ئەمریکا سزا بەسەر بازرگانێکی نزیک لە حیزبوڵڵا دەسەپێنێت

24-01-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر حەسەن مەقلەد، گەورە ئاڵوگۆڕکاری دراوی لوبنانی و بازرگانییەکەیدا سەپاند و هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، هاریکاریی دارایی حیزبوڵڵای لوبنانی کردووە.
 
رۆژی سێشەممە، 24-1-2022، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، حەسەن مەقلەد کە خۆی وەکو شارەزایەکی بواری دراو لە لوبنان ناساندووە، ئەو دۆخەی لوبنانی بۆ سوودگەیاندنی دارایی بە خۆی و حیزبوڵڵا قۆستووەتەوە.
 
جگە لە مەقلەد خۆی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی گۆڕینەوەی دراویشدا سەپاندووە کە خاوەندارێتییەکەی بۆ مەقلەد دەگەڕێتەوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، مەقلەد لە رێگەی کۆمپانیاکەیەوە ئەو دۆخە ئابوورییەی لوبنانی بۆ سوودگەیاندن بە خۆی و حیزبوڵا قۆستووەتەوە.
 
ئەمریکا سزای دژە تیرۆری بەسەر ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراودا سەپاند، چونکە پەیوەندی بە حیزبوڵڵاوە هەبووە کە ئێستا لە "لیستی تیرۆر"ـی ئەمریکادایە.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا؛ مەقلەد بە "هەڵپەرست" وەسفکراوە و باسیش لەوەکراوە، هاوکاریی دارایی حیزبوڵڵای کردووە و لە کڕینی چەکیشدا ئاسانکاری بۆ کردوون.
 
جگە لە مەقلەد و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوەکەی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر دوو کوڕی مەقلەد دا سەپاندووە بەهۆی تێوەگلان بە کارەکانی باوکیان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە