دوای 15 مانگ، یەکەم پێشانگەی نێودەوڵەتی لە هەولێر دەکرێتەوە

23-05-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگ راگرتنی چالاکییەکانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارە ئەم هەفتەیە یەکەم پێشانگەی نێودەوڵەتی لە هەولێر بکرێتەوە، کە تایبەتە بە ئاوەدانکردنەوە و کۆمپانیاکانی هەشت وڵات تێیدا بەشداردەبن.
 
سۆران قادر، بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە رۆژی چوارشەممە 26ی ئەم مانگە یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی لە ئەمساڵدا بە بەشداریی 82 کۆمپانیای 8 وڵات بکرێتەوە".
 
پێشانگەکە کە تایبەتە بە ئاوەدانکردنەوە، کۆمپانیاکانی هەر یەک لە وڵاتانی ئیتاڵیا، هۆڵەندا، ئێران، تورکیا، چین، میسر، ئیمارات و عێراق تێیدا بەشدارن.
 
ئەو بەرپرسەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەگەر بارودۆخ هاوکار بێت، ئەمساڵ بە نیازن 8 پێشانگەی دیکە بکەنەوە.
 
سۆران قادر، لەبارەی ئەو پێشانگەیانەی ئەمساڵ دەکرێنەوە گوتی: "پەیوەندییان بە ئاوەدانکردنەوە و خۆراک و بەروبوومی وڵاتانی میسر و ئێران و هەروەها تەکنەلۆژیاوە هەیە".
 
دوایین پێشانگەی نێودەوڵەتی لە هەولێر لە مانگی شوباتی 2020 کرایەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر سەرجەم چالاکییەکانی راگرت.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە ساڵی 2019 لە هەولێر 21 پێشانگە کراونەتەوە و لە ساڵی 2020یش تەنیا یەک پێشانگە کراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.