رووداو دیجیتاڵ
بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکان لە سەرەتای مانگی ئایارەوە بەردەوام لە دابەزیندایە و ئەمڕۆ ژمارەیەکی پێوانەیی لە لەدەستدانی بەهاکەی تۆمارکرد.
رۆژی هەینی 22ـی تەمموزی 2022، دوای کردنەوەی بۆرسەکانی تورکیا لیرەی تورکی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە دابەزین تۆمارکرد، بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 17.80 لیرە و دواتر لە 17.75 لیرە جێگیربوو.
هەروەها یەک یۆرۆ بە 18.13 لیرە و یەک پاوەندی ئیستەرلینیش بە 21.28 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم دابەزینەی بەهای لیرەی تورکی دوای ئەوەهات، رۆژی پێنجشەممە 21ـی تەممووزی 2022 بانكی ناوەندی ئەوروپا لە سەرووی چاوەڕوانییەکان رێژەی سوودی 50 خاڵ بەرزكردەوە، هەروەها بانكی ناوەندی توركیاش بۆ حەوتەمینجار لەسەر یەک رێژەی سوودی بانکی دەستکاری نەکرد و لە 14% بە جێگیری هێشتیەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ