دوای گوتارەکەی ئەردۆغان نرخی هەر دۆلارێک شەش لیرە دابەزی

21-12-2021
هێمن عەساف
نیشانەکردن لیرەی تورکی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
له‌ دوای گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆکكۆماری توركیا، کە دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت، پێشکەشی کرد، نرخی دۆلار له‌ به‌رامبه‌ر لیره‌ زیاتر له‌ 33٪ دابه‌زی و هه‌ر دۆلارێك بووه‌ 12.27 لیره‌. بەڵام ئەم بەیانییە جارێکی دیکە بەهای دراوە بیانییەکان بەرامبەر بە لیرە بەرزبوونەوە.
 
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، گوتارێكی پێشكێشكرد. تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین پێشهاته‌ ئابوورییه‌كان كرد و رایگه‌یاند: "بۆ له‌مه‌ودوا هیچ هاووڵاتییه‌كمان پێویستی به‌وه‌ نابێت پاره‌ی بانكی له‌ لیره‌وه‌ بكاته‌ دراوی بیانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه ".
 
هاوكات سه‌رۆکكۆماری توركیا باسی له‌ ژمارەیه‌ك رێكاری ئابووریی كرد، له‌ نێویاندا داشكاندنی به‌شكردنی قازانج له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ به ‌رێژه‌ی 10٪، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌‌ له‌ هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شەکانیان له‌ بازاڕ بتوانن ئاڵتوونی ژێر سه‌رینه‌كان بخه‌نه‌ خزمه‌ت ئابووریی وڵاته‌وه‌.
 
ئه‌ردۆغان هەروەها له‌باره‌ی سیستمی ئابووریی توركیا قسەی کرد و گوتی: "توركیا نه‌ نیازی هه‌یه‌ و نه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ بچووكترین هه‌نگاو بۆ دواوه‌ له‌باره‌ی ئابووریی بازاڕی ئازاد و سیستمی بۆرسه‌ بهاوێژێت".
 
به‌ر له‌ گوتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی 18.36 لیره‌ بوو، به‌ڵام دوای گوتاره‌كه‌ نرخی دۆلار بەرامبەر لیرە بە خێرایی دابەزی و دۆلارێک بە 12.27 لیره‌ مامەڵەی پێوەکرا. واتە بەهای دۆلار بەرامبەر لیرە بە رێژەی 33٪ دابەزی.
 
ئەمڕۆ سێشەممەش لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەی ئیستەنبووڵ هەر دۆلارێک بە 13.53 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.