نرخی خانووبەرە لە ئیستەنبووڵ سێ هێندە زیاد دەکات

19-10-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا نرخی خانووبەرە بە رێژەی 184.6% بەرزبووەتەوە. لە هەمان وادەدا نرخی خانووبەرە لە ئیستەنبووڵ بە رێژەی 210.8% بەرزبووەتەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە.
 
بەپێی پێوەرەكانی نرخی خانووبەرە کە رۆژی سێشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2022 لە لایەن بانكی ناوەندیی توركیا بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی ئابدا نرخی خانووبەرە لە تورکیا بەراورد بە هەمان وادەی ساڵی 2021 بە رێژەی 184.6% بەرزبووەتەوە. 
 
لە هەمان وادەدا نرخی خانووبەرە لە ئیستەنبووڵ بە رێژەی 210.8% بەرزبووەتەوە. تاوەکو مانگی ئاب تێکڕای نرخی یەک مەتر چوارگۆشە لە ئیستەنبووڵ گەیشتووەتە 24 هەزار و 533 لیر. 
 
بەپێی داتاکان، نرخی خانووی نوێ و بەکارنەهاتوو لە تورکیا لە هەمان ماوەی ساڵدا بە رێژەی 176.4% و نرخی خانووبەرەی بەکارهاتوو بە رێژەی 185.4٪ بەرزبووەتەوە. تێکڕای نرخی هەر مەتر چوارگۆشەیەک لە تورکیا 15 هەزار و 76 لیرە بووە. بە رێکخستنی هەڵاوسان، زیادبوونەکە لە مانگی ئابدا بە رێژەی 57.2% تۆمارکراوە.
 
نرخ لە شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ لە ئیستەنبووڵ بە رێژەی 205.7٪ و لە شوێنی نیشتەجێبوونی بەکارهاتوو بە رێژەی 211.5٪ زیادیکردووە. تێکڕای نرخی یەک مەتر چوارگۆشە لە ئیستەنبووڵ بۆ 24 هەزار و 533 لیرە بەرزبووەتەوە. 
 
نرخی خانووبەرە لە ئەنقەرە بە رێژەی 193.5% بەرزبووەتەوە. تێکڕای نرخی یەک مەتر چوارگۆشە لەو شارەدا بۆ 10هەزار و 780 لیرە بەرزبووەتەوە. 
 
لە ئیزمیر، بەرزبوونەوەکە بە رێژەی 175.7٪ بووە. تێکڕای نرخی یەک مەتر چوارگۆشە لە شاری ئیزمیر بە 17 هەزارو 305 لیرە تۆمارکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق داوای 20 زانیاری لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆپییەکی خشتەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە دوو بەشی زانیاری پێکهاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە زانیاریی کەسی مووچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، هەروەها ساڵی لە دایکبوون و رەگەز.