لە یەک رۆژدا نرخی زێڕ 15 هەزار دینار بەزربووەتەوە

18-03-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تەنیا لە ماوەی یەک رۆژدا، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە هەرێمی کوردستان 15 هەزار دینار بەرزبووەتەوە. گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگرانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بەشێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەکە جیهانییە و پێشبینی دەکەین لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر بەرزببێتەوە و ئۆنسەیەک زێر لە جیهان بگاتە دەوروبەری 2070 دۆلار. 
 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 16-03-2023، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 490,000، عەیار 22 بە 450,000، عەیار 21 بە 435,000 و عەیار 18 بە 370,000 هەزار دینار بووە.
 
رۆژانی هەینی بۆرسە لە هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە ئەگەر نرخی پێنجشەممەی رابردوو بە ئەمڕۆ شەممە بەراورد بکرێت، لەیەک رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 15 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، تەنیا زێڕی عەیار 18 نەبێت کە 10 هەزار دینار زیادیکردووە. 
 
شەممە لەکاتی داخستنی بۆرسە لە هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەمشێوەیە بووە: 
 
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 24، 505,000
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 22، 465,000
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 21، 450,000
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 18، 380,000
 
هەندرێن وەرتی، گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە رووداوی گوت: "لە 15 رۆژی رابردوودا ئۆنسەیەک زێڕ لە جیهان 150 دۆلار بەرزبووەتەوە. لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە 430 بۆ 450 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکەین نرخی زێڕ بەرزتر ببێتەوە و هەر ئۆنسەیەک دوو هەزار دۆلار تێپەڕێنێت و بگاتە نزیکەی 2070 دۆلار."
 
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ بەگوتەی هەندرێن وەرتی، جیاوازیی بەهای دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکییە؛ "کاتێک 100 دۆلاری ئەمریکی بە 145 هەزار دینار بوو، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 340 بۆ 350 هەزار دینار بووە". 
 
بە گوتەی گوتەبێژی بازاڕی زێڕنگەرانی هەرێمی کوردستان، ئەگەر نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە جیهاندا بگاتە سەرووی دوو هەزار دۆلار، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ لە هەرێمی کوردستانیش 30 بۆ 40 هەزار دینار زیاد دەبێت و ئەوکات بازاڕی زێڕنگەرانیش زۆر کز دەبێت، هەرچەندە ئێستاش بازاڕی زێڕەنگەران "بەرەو داڕمان چووە" و خەڵک ناتوانێت بە دڵی خۆی زێڕ بکرێت.
 
هەندرێن وەرتی دەشڵێت: "ئەو بووکانەی کە روو لە بازاڕی زێڕنگەران دەکەن، زۆرجار 13 مسقاڵ زێڕ تاوەکو ئەو بڕە دەکەن کە لە توانایاندایە، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی رێژەیی وەربگرین، خەڵک ناتوانێت لە 20 مسقاڵ زیاتر بکڕێت، چونکە توانای دارایی خەڵک زۆر لاوازبووە و لە قەیرانێکی ئابووری گەورەدان و بەراورد بە زێڕ پێداویستی گرنگتر هەن."
 
رۆژی هەینی، بانکی سیلیکۆن ڤالی لە ئەمریکا مایەپووچبوونی راگەیاند، بەوهۆیەوە تەنیا لە یەک رۆژدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە جیهاندا نزیکەی 70 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 1986 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
 
بانکی سیلیکۆن ڤالی 16ـەیەم گەورەترین بانکی ئەمریکایە و هەفتەی رابردووش نەمانی کاشی بانکەکە کاریگەریی گەورەی لەسەر نرخی زێڕ و بازاڕە داراییەکانی جیهان دانا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.