بەهای لیرەی تورکی زیاتر دادەبەزێت

17-06-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهای دراوی نیشتمانی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکان زیاتر دابەزی، ئەمڕۆ یەک دۆلاری ئەمریکی بە 17.32 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا. 
 
ئەمڕۆ هەینی 17ـی حوزەیرانی 2022، لە کاتی کردنەوەی بۆرسەی ئیستەنبووڵ و بازاڕی دراوەکانی تورکیادا، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 17.32 لیرە مامەڵەی پێوەکرا. 
 
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 16ـی حوزەیران، لە کاتی داخستنی بۆرسەی ئیستەنبووڵ، یەک دۆلار بە 17.30 لیرە بوو. 
 
لیرەی تورکی تەنیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی 8%ـی بەهای خۆی لەدەستداوە. رۆژی دووشەممە 9ـی ئایاری 2022 دوای تێپەڕبوونی 5 مانگ بۆ یەکەمینجار بەهاری لیرە بەرامبەر بە دۆلار 15 لیرەی تێپەڕاند. 
 
بەو دابەزینەوە کە ئەمڕۆ لە بەهای لیرە تۆمارکرا، لە 20ـی کانوونی یەکەمی 2021 ـەوە تاوەکو ئێستا بۆ یەکەمینجارە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکان بەرزترین ئاستی لە دابەزین تۆمار بکات.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.