بانکی ناوەندیی عێراق 274 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەهای دینار بەرزبووەوە

17-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی عێراق 274 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە. بەیانیی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە زیاتر لە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام کاژێر 01:32ی پاشنیوەڕۆ 100 دۆلار بە زیاتر لە 144 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەهای دینار بەرزبووەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 17-05-2023 بانکی ناوەندیی عێراق 274.7 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 222.8 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و 51.9 ملیۆن دیناری بە شێوەی کاش بووە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەیانیی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 145 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەڵام دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری خستە بازاڕەوە، کاژێر 01:35 خولەکی پاشنیوەڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە  144 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
لە کۆتایی مانگی نیساندا بەهای دیناری عێراق بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار لەنێوان 141 بۆ 142 هەزار دینار بوو، بەڵام دوو هەفتەیە بەهای دینار رووی لە نزمبوونەوە کردووە.
 
لە 20-12-2020 بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیاد بکات، تاوەکو نزیکەی دوو ساڵ بەهای دینار جێگیر بوو، تاوەکو رۆژی 11-12-2022 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقیی تێپەڕاند. ئێستا بانکی ناوەندیی عێراق 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار بە بانک و کۆمپانیاکان دەفرۆشێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.