لە ساڵێکدا یەک ملیۆن و 486 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا فرۆشراون

17-01-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی ساڵێكدا لە تورکیا و باکووری کوردستان یەک ملیۆن و 486 هەزار خانوو و شوقە فرۆشراون. لە فرۆشتنی خانوو بە کەسانی بیانی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکراوە.
 
بەگوێرەی ئەو داتایانەی ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی کانوونی دووەمی 2023، لەلایەن دەستەی ئاماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی 2021، فرۆشی خانووبەرە لە تورکیا بە رێژەی 0.4٪ کەمیکردووە، لە 2022دا لە تورکیا و باکووری کوردستان یەک ملیۆن و 485 هەزار و 622 یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراون.
 
لە ماوەی نێوان "کانوونی دووەم-کانوونی یەکەم" ـی 2022دا فرۆشتنی خانوو بە رەهن بە رێژەی 4.8٪ کەمیکردووە و 280 هەزار و 320 خانوو بە رەهن فرۆشراون. لەلایەکی دیکەوە جۆرەکانی دیکەی فرۆشتن بە رێژەی 0.7٪ زیادیکردووە و یەک ملیۆن و 205 هەزار و 302 خانوون فرۆشراون. 
 
لەو ساڵەدا 460 هەزار و 79 خانووی دەستی یەک و یەک ملیۆن و 25 هەزار و 543 خانووی دەستی دوو فرۆشراون. 
 
فرۆشتنی خانووبەرە بە بیانییەکان لە ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر بە رێژەی 15.2٪زیادیکردووە و گەیشتووەتە 67 هەزار و 490 خانوو و شوقە. ئەو رێژەیە 4.5٪ـی فرۆشی خانووبەرەی تورکیا پێکدەهێنێت. 
 
بەگوێرەی داتاکان، لە ساڵی 2022دا ئیستەنبووڵ پلەی یەکەمی لە فرۆشتنی خانوو بە بیانییەکان هەبووە. لەو شارەدا بیانییەکان 24 هەزار و 953 خانوویان کڕیوە. ئەنتاڵیا بە فرۆشتنی 21 هەزار و 860 خانوو لە پلەی دووەم و مێرسین بە فرۆشتنی چوار هەزار و 316 خانوو بە کەسانی بیانی لە پلەی سێیەم بوو. 
 
رووسەکان زۆرترین خانوویان کڕیوە کە 16 هەزار و 312 خانوو بووە. هاووڵاتییانی ئێران بە کڕینی هەشت هەزار و 223 خانوو لە پلەی دووەم و هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی عێراق بە کڕینی شەش هەزار و 241 خانوو و شوقە لە پلەی سێیەم دێن. 
 
کەسانی بیانی لە ساڵی 2013 دا 12 هەزار و 181 خانوو و شوقەیان لە تورکیا کڕیبوو. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.