رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 222 ملیۆن دۆلاری بۆ حەواڵە و نەختینە فرۆشت، بەڵام بەهای دینار بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو لە دابەزیندایە و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێودەکرێت؛ هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 85 هەزار تمەنی ئێرانییە.
رۆژی یەکشەممە، 14ـی ئایاری 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 222 ملیۆن و 403 هەزار و 8 دۆلاری خستەڕوو؛ لەو بڕەیە 42 ملیۆن و 900 هەزاری بۆ نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە.
جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێودەکرێت.
هاوکات لە بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر 100 دۆلار بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێودەکرێت. هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر بە 5 ملیۆن و 85 هەزار تمەنی ئێرانییە.
رۆژی 11-12-2022، بۆ یەکەمجار دوای نزیکەی دوو ساڵ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند و دواتر گەیشتە 175 هەزار دینار.
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار، رۆژی 7-2-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ئەنجوومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسندکرد، بەوەی دەستکاریی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکرێت، بەشێوەیەک 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار بدرێتە بانکەکان و بە 132 هەزار دیناریش بگاتە کۆمپانیاکان.
رۆژی 9ـی نیسان بۆ یەکەمجار بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار مامەڵەی پێوەکرا و دواتر بەهای دینار بەرزتربووەوە و 100 دۆلار بوو بە 142 هەزار دینار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ