رووداو دیجیتاڵ
بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە، بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد و بەهای دۆلارێک گەیشتە سەرووی 19 لیرە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئاداری 2023 لە بۆرسەکانی تورکیا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 19.37 لیرە و دواتر لە 19.33 لیرە جێگیر بوو. هەروەها یەک یۆرۆ بە 21.28 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی چوارشەممە لە کاتی داخستنی بۆرسە، یەک دۆلار بە 19.31 لیرە و یەک یۆرۆ بە 21.24 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم دابەزینە نوێیەی بەهای لیرەی تورکی لە بەردەوامیی کاردانەوەکانی شکستی بازاڕە داراییەکان و ئەنجامی ناسەقامگیریی بازاڕەکانە بەرامبەر بڕیاری ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا کە لە کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە 23ی ئاداری ئەمساڵ دەستکاریی رێژەی سوودی بانکیی نەکرد و لە 8.5% بە جێگیری هێشتیەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا ساڵی رابردوو چوار جار لەسەریەک سوودی بانکیی کەمکردەوە و لە کۆبوونەوەی شوباتی ئەمساڵیدا سوودی بانکیی لە 9% بۆ 8.5% کەمکردبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ