بەهای دینار لە بەرزبوونەوە بەردەوامە؛ 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت

10-04-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار لە بەرزبوونەوە بەردەوامە؛ ئەندامێکی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر دەڵێت، 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
رۆژی دووشەممە 10-04-2023 حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوی هەولێر لە کاژێر 10:10 خولەکی بەیانی، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 142 هەزار و 500 دینار بوو.
 
حاجی سابیر باواجی گوتیشی، "کاریگەریی رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق وردە وردە دەردەکەوێت؛ بۆیە بەهای دینار روو لە بەرزبوونەوە دەکات. هاوکات ئێستا بازرگانانی ئێران دۆلار نابەن و خواستی لەسەر نەماوە، ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دینار."
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر پێشبینی دەکات ئەمڕۆ بەهای دینار زیاتر بەرز ببێتەوە و 100 دۆلار بگاتە نزیکەی 140 هەزار دینار. حاجی سابیر باواجی لەبارەی تمەنیشەوە دەڵێت، 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن تمەنە.
 
بانکی ناوەندیی عێراق لە 20-12-2020 بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیاد بکات.
 
تاوەکو دوو ساڵ نرخی 100 دۆلار لەنێوان 148 هەزار بۆ 149 هەزار دینار بوو، بەڵام لە 11-12-2022 بەدواوە بۆ یەکەمجار نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقیی تێپەڕاند و دابەزینی بەهای دینار بەردەوام بوو تاوەکو 170 هەزار دیناری تێپەڕاند.
 
دوێنێ یەکشەممە و دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەهای دینار بەرزبووەوە بەشێوەیەک دوای داخستنی بازاڕی دراوی هەولێر 100 دۆلاری ئەمریکی بە 143 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە کرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.