نوێترین لیستی ملیاردێرەکانی جیهان بڵاوکرایەوە

08-04-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەمازۆن بیل گەیتس
A+ A-
رووداو - هەولێر
 
لە دەستدانی 40 ملیار دۆلار لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی نەبووە هۆی ئەوەی کە جێف بیزۆس، دامەزرێنەر و خاوەنی ئەمازۆن پلەی خۆی وەک دەوڵەمەنترین کەسی جیهان لە دەستبدات.
 
بۆ 3 ساڵ لەسەر یەک جێف بیزۆس لەلایەن گۆڤاری فۆربێسەوە بە دەوڵەمەندترین کەسیی جیهان دەستنیشاندەکرێت.
 
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهاندا و پەکخستنی کاروباری بازرگانی، زیانەکانی بۆ سەر کۆمپانیای ئەمازۆن سنوورداربوو.
 
بەهای پشکەکانی ئەمازۆن لە ساڵی 2019 دا بەڕێژەی 15٪ بەرزبووەوە. بەوهۆیەشەوە سامانی بێزۆس هەرچەندە بەهۆی جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی دابەزیبوو، بەڵام بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی ئەمازۆن هەندێ لەو زیانانەی بۆ قەرەبوو کردەوە.
 
سامانەکەی بێزۆس ساڵی 2019دا 18 ملیار دۆلار کەمیکرد، بەڵام هێشتاش خاوەنی 113 ملیار دۆلارە، بۆیە دیسان بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان دەستنیشانکرا.
 
گۆڤاری فۆربێس لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە لیستی ملیادێرەکانی جیهان، باس لە کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەسەر سامانی هەندێ لەو ملیادێرانە.
 
فۆربێس دەڵێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا 226 ملیاردێر نازناوی خۆیان وەک ملیاردێر لەدەستداوە و بەو هۆیەوە کە سامانەکانیان کەمبووەتەوە و دابەزیوە بۆ خوارەوە یەک ملیار دۆلار.
 
بەپێی راپۆرتەکەی فۆربێس ژمارەی ملیاردێرانی جیهان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 2095 ملیاردێربووە.
 
فۆربێس لەو بارەیەوە دەڵێت: "لەو ملیاردێرانەی کە ماونەتەوە، 15%یان سامانەکەیان کەمتربووەتەوە." هەروەها دەڵێت: "سامانی ملیاردێرکانی جیهان ئێستا 8 تریلیۆن دۆلارە کە 700 ملیار دۆلار کەمترە لە ساڵی رابردوو."
 
نوێترین راپۆرتی گۆڤاری فۆربێس هەروەها ئاشکرای دەکات بیل گەیتس، دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت بە 98 ملیار دۆلار دووەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە. هەروەها بێرنارد ئارنۆڵد، خاوەنی براندی گرانبەهای لویس ڤیتۆن بە 76 ملیار دۆلار، سێیەم گەورە ملیاردێری جیهانە.
 
ئالیس واڵتن، خاوەنی زنجیرە سوپەرمارکێتەکانی واڵمارت لە ئەمریکا یەکەم ئافرەتی ملیاردێری جیهانە کە خاوەنی 54 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە. واڵتن  لە لیستی ملیاردێرەکانی جیهاندا پلەی نۆیەمینی هەیە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەیان گەنج لە بازاڕی گەنجان بەرهەمەکانیان نمایش کرد.

200 گەنج لە بازاڕی گەنجانی هەولێر بەرهەمەکانیان نمایش کرد

ئیلاف کچێکی 21 ساڵانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن داهاتی خۆی، دەستی داوەتە کاری دەستی و کەلوپەلەکانی لە بازاڕی گەنجان نمایشکرد.