نرخی نەوت زیاتر لە 3 دۆلار دابەزی

08-01-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت زیاتر لە سێ دۆلار دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە خوار 76 دۆلار. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 08-01-2024، نرخی نەوتی برێنت 3 دۆلار و 27 سەنت کە دەکاتە 4.16٪ی بەهاکەی، دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 75 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەروەها نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش 3 دۆلار و 40 سەنت کە دەکاتە 4.62٪ی بەهای، دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 70 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
داشکانی بەرچاوی سعودیە بۆ نرخی نەوتی خۆی و هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوتن.
 
نرخەکانی نەوت لە هەفتەی یەکەمی بازارەکان لەم ساڵدا بەرێژەی 2٪ بەرزبوونەوە دوای ئەوەی بازرگانان لە پشووەکانی سەری ساڵ گەڕانەوە و فۆکەسیان خستە سەر ئاڵۆزییە جیوسیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی غەززە، هەروەها هەڕەشەی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان.
 
سەرەرای نیگەرانییە جیۆسیاسییەکان، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک بەپێی راپۆرتی مانگانەی ئەو رێکخراوە لە مانگی 12ی ساڵی 2023 بە بڕی 70 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.
 
سعودیە هەروەها بۆ بازاڕەکانی ئاسیا داشکانی بۆ نرخی نەوت کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت رکابەری بکات لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی دیکە. داشکانی نرخی نەوتی سعودیە زیاترین داشکانە لە ماوەی 27 مانگی رابردوودا. ئەمەش گوشاری لەسەر نرخەکان دروستکردووە.
 
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەگەر بەتەنیا هۆکاری بنەماکانی بازار لەبەرچاو بگرین، بەتایبەتی زیادبوونی بەرهەمی ئۆپێک و داشکانی نرخی نەوتی سعودیە، هیچ شتێک نابینین جگە لەوەی پێشبینی بۆ دابەزینی نرخی نەوت بکەین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.