رووداو دیجیتاڵ
بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە زیاتر دابەزی و یەک دۆلار بە زیاتر لە 18 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە حەوتی ئەیلوولی 2022 لە کاتی کرانەوەی بۆرسەکانی تورکیا، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18.24 لیرە و یەک یۆرۆ بە 18.04 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، دواتر بەهای لیرە زیاتر دابەزی و یەک دۆلار بە 18.25 لیرە و یەک یۆرۆ بە 18.05 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی سێشەممە یەک دۆلار بە 18.22 لیرە، یەک یۆرۆش بە 18 هەزار و 05 لیرە بوو.
لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ لە تورکیا بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی داتەپینی ئابووری، بەتایبەتی رێژەی سوود و سیاسەتی ئاڵوگۆڕی دراو، هەڵاوسانی بەرز و ترس لە پاشەکشەی ئابووریی جیهانی، بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە لە دابەزیندایە.
لە 20ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا نرخی یەک دۆلار ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، کاتێک یەک دۆلار بە 18.35 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ