رووداو دیجیتاڵ
بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکان لە سەرەتای مانگی ئایارەوە بەردەوام لە دابەزیندایە و ئەمڕۆ ژمارەیەکی پێوانەیی بە لەدەستدانی بەهاکەی تۆمارکرد.
رۆژی پێنجشەممە، 5ی کانوونی دووەمی 2023، لە بۆرسەکانی تورکیا لیرەی تورکی ژمارەیەکی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد. بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 18.80 لیرە و دواتر لە 18.77 لیرە جێگیربوو. هەروەها یەک یۆرۆ بە 19.83 لیرە و یەک پاوەندی ئیستەرلینیش بە 20.06 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم دابەزینە نوێیەی بەهای لیرەی تورکی لە بەردەوامیی کاردانەوەکانی شکستی بازاڕە داراییەکان و ئەنجامی ناسەقامگیریی بازاڕەکانە بەرامبەر بڕیاری دامەزراوەی سیاسەتی دراو سەر بە بانکی ناوەندیی تورکیا کە رێژەی سووی سەر گواستنەوەی هەفتانەی وەک خۆی بەرێژەی 9٪ هێشتەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا دوای حەوت جار لەسەر یەک و لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێژەی سوودی بانکی دەستکاری نەکرد و لە 14% بە جێگیریی هێشتبوویەوە.
ئابووریناسان ئەم هەوڵەی بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی بۆ 9٪ بۆ بایەخی بانکەکە دەگەڕێننەوە بۆ خزمەتکردن بە سیاسەتی گەشەپێدانی ئابووریی بۆ کۆتایی ساڵ. جەخت لەوەش دەکەنەوە، بڕیارەکە پەیوەندیی بە کەمکردنەوەی ئاستی هەڵاوسانەکان نەبووە کە تورکیا بەدەستییەوە دەناڵێنێت و ئاستی هەڵاوسانیشی بۆ سەرووی 84.7٪ بەرزبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ