بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 146 هەزار دینارە

04-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەندامێکی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر دەڵێت: "پێشبینی دەکەم بەهای دۆلار بگاتە 150 هەزار دینار."
 
رۆژی پێنجشەممە، 04-05-2023 بانکی ناوەندیی عێراق 181.7 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە 107.3 ملیۆن دۆلاری بە حەواڵە و 74.4 ملیۆن دۆلاری بە کاش بووە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بە 144 هەزار و 500 دینار بوو، کاژێر 1:08ی دوانیوەڕۆ 100 دۆلار بە 146 هەزار دینارە مامەڵەی پێوە دەکرێت. 
 
نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە و بەپێی کات دەگۆڕێت؛ لەدوای کاژێر 13:00 تاوەکو 145 هەزار و 500 دیناریش بەرزبووەوە. حاجی سابیر باواجی، پێشبینی دەکات بەهای دینار زیاتر دابەزێت و 100 دۆلار بگاتە 150 هەزار دینار و دەڵێت: "ئەو پێشبینییە رەنگە ئەمڕۆ نەبێت، بەڵام ئەم ماوەیە ئەو گۆڕانکارییە روودەدات و بە گوێڕەی پێشبینییەکان دەگاتە 150 هەزار دینار."
 
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بوو بەهای دیناری عێراق بەرامبەر دۆلار بەرزببووەوە و 100 دۆلار لە نێوان 141 بۆ 142 هەزار دینار بوو، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا بەهای دینار رووی لە نزمبوونەوە کرد.
 
سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی بەهای دینار، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی بازاڕی گۆڕێنەوەی دراو لە هەولێر گوتی: "ئێستا بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری کەمترە دەخاتە بازاڕەوە. دۆلار لە بازاڕەکان کەمبووەتەوە و خواستیش لەسەری زیادیکردووە، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری داوە راکێشانی پارە لە رێگەی ATM لە وڵاتانی دەروە سنووردار بکات."
 
لە کۆتایەکانی ساڵانی رابردووەوە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە، بەجۆرێک رۆژی 2ی مانگی شووباتی 2023 بۆ یەکەمجار بەهای 100 دۆلار 175 هەزار دیناری تێپەڕاند، وێڕای رێکارەکانی حکومەتی عێراق بەهای دینار ناجێگیرە.
 
لە 20-12-2020 بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیاد بکات، تاوەکو نزیکەی دوو ساڵ بەهای دینار جێگیربوو، تاوەکو رۆژی 11-12-2022 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقیی تێپەڕاند.
 
ئێستا بانکی ناوەندیی عێراق 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار بە بانک و کۆمپانیاکان دەفرۆشێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.