بانكى رافیدەین: دینارمان بۆ بێنن و دۆلار لە فڕۆکەخانە وەربگرن

03-03-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بانکى رافیدەن رایگەیاند، لە 5ى ئادارەوە دەست دەکات بە وەرگرتنى دینار لە گەشتیاران لە لقەکانى، بۆ ئەوەى گەشتیاران لە فڕۆکەخانەى بەغدا بە دۆلار وەریبگرنەوە، لەبرى ئەوەى پرۆسەى ئاڵۆگۆڕەکە لەنێو فڕۆکەخانەکە بکرێت.
 
رۆژی 3ى ئادارى 2023، بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، لە 5ى ئادارەوە دەست دەکەن بە وەرگرتنى دینار لە هەژمارەکانى بانکەکەیان، بۆ گۆڕینى بە دۆلار و ئەو پرۆسەیە لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنییەوە دەکرێت. 
 
بانکى رافیدەین ئاماژەى بەوەشداوە کە لە دواى دانانى پارە لە بانکەکەیان لە رێگەى دەروازەکانیانەوە لە بانکى رافیدەین لە فڕۆکەخانەى بەغدا دۆلارەکە وەردەگیرێت و پرۆسەى دانانى دیناریش لە رێگەى هەشت لقی بانکەکەوە دەبێت لە بەغدا.
 
ئەو بڕیارەى بانکى رافیدەین بۆ ئاسانکاریکردنە بۆ گەشتیاران بۆ کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى بانکى ناوەندى کە 132 هەزار دینارە بەرامبەر بە 100 دۆلار، بە مەبەستى گەشتکردن کە دەتوانن تاوەکو 7000 دۆلار بکڕن. ئەو رێکارەش بۆ ئەوەیە، قەرەباڵخى لەنێو فڕۆکەخانە دروست نەبێت لەکاتى وەرگرتنى ئەو بڕە دۆلارە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە کە بڕیارە لە 5ى ئادارەوە بانکى ناوەندى پشکى هەفتانەى گرووپى ئەى کۆمپانیاکان لە فرۆشتنى دۆلار بۆ دوو ملیۆن دۆلار زیاد بکات کە ئەمەش 25٪ـى لە بڕى پێشوو زیاترە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەیان گەنج لە بازاڕی گەنجان بەرهەمەکانیان نمایش کرد.

200 گەنج لە بازاڕی گەنجانی هەولێر بەرهەمەکانیان نمایش کرد

ئیلاف کچێکی 21 ساڵانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن داهاتی خۆی، دەستی داوەتە کاری دەستی و کەلوپەلەکانی لە بازاڕی گەنجان نمایشکرد.