100 دۆلار گەیشتەوە نزیکەی 148 هەزار دینار

02-04-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتەوە نزیکەی 148 هەزار دینار.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 2-4-2024، غازی فەیسەڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە هەولێر 100 دۆلار بە 147 هەزار و 800 دینار بوو.
 
بە گوتەی غازی فەیسەڵ، لەکاتی کردنەوەدا 100 دۆلار بە 146 هەزار و 700 دینار بوو.
 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، لەکاتی کردنەوەدا 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار و لەکاتی داخستنیشدا بە 147 هەزار و 700 دینار بوو.
 
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 147 هەزار دینار و کەمتریش دابەزی.
 
رۆژی 25-3-2024 عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای ئەمریکی رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2023ـدا رۆژانە کەمتر لە 50 ملیۆن دۆلار حەواڵە دەکرا، بەڵام ئێستا رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار حەواڵە دەکرێت.
 
بەگوتەی عەمار خەلەف، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئێستا رێژەی حەواڵەی دەرەکی 300٪ زیادبووە. 
 
ئەوەش بە هۆکارێکی بەرزبوونەوەی بەهای دینار دادەنرا. 
 
غازی فەیسەڵ دەڵێت، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی ئەمڕۆی بەهای دینار، هێرشەکەی ئیسرائیلە بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە ترسی دروستبوونی گرژیی جیۆسیاسی لێکەوتووەتەوە.
 
دووشەممە 1-4-2024، لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی سووریا، چەند بەرپرسێکی سوپای پاسداران کوژران.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە