بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار بە 143 هەزار دینارە

01-05-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن دۆلار دینار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی دراو بە 143 هەزار دینارە و بەراورد بە دوێنێ هەر 100 دۆلارێک، بڕی هەزار دینار بەرزبووتەوە؛ هاوکات 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 400 هەزار تمەنی ئێرانییە.
 
رۆژی دووشەممە یەکی ئایاری 2023، کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 143 هەزار دینار مامەڵەی پێودەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 142 هەزار دینار بوو.
 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش بە هەمان نرخ مامەڵە بە دۆلارەوە دەکرێت.
 
لەبارەی بەهای تمەنی ئێرانەوە، حاجی سابیر گوتی، 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 400 هەزار تمەنە.
 
باواجی ئاماژەی بەوەکرد، خەڵک دەڵێن دۆخی سیاسیی عێراق "باش نییە" و خواست لەسەر دۆلار بەرزبووەتەوە؛ بۆیە کەمێک بەهای دینار دابەزیوە.
 
رۆژی 11-12-2022، بۆ یەکەمجار دوای نزیکەی دوو ساڵ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند و دواتر گەیشتە 175 هەزار دینار.
 
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار، رۆژی 7-2-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ئەنجوومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسندکرد، بەوەی دەستکاریی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکرێت، بەشێوەیەک 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار بدرێتە بانکەکان و بە 132 هەزار دیناریش بگاتە کۆمپانیاکان.
 
رۆژی 9ـی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار مامەڵەی پێوەکرا و دواتر بەهای دینار بەرزتربووەوە و 100 دۆلار بوو بە 142 هەزار دینار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.