هێڵی بەرکەوتنی بەرژەوەندیی ئەمریکا و تورکیا لە سووریا
دوور نییە، ئەم دۆخەی سووریا لەوانەیە ئاستێکی دیکەی ململانێی هەرێمی لێبکەوێتەوە لەنێوان تورکیا و ئێران لە ناوچەکەدا، ئێرانییەکان و شیعەکان هەرگیز ئەوە لەبیرناکەن کە تورکیا لە سووریا دژی بەرژەوەندییەکانی شیعە لە ناوچەکەدا کردی. ئەمەش دەرگە بۆ دەستوەردانی هەرێمی نوێ لە سووریا، عێراق و تەنانەت هەرێمی کوردستانیش دەکاتەوە، کە دوور نییە دواجار ببێتە لە دایکبوونی سیستمێکی هەرێمیی نوێ لە ناوچەکەدا و هاوسەنگیی هێزی نوێی لێبکەوێتەوە.