یەکێتیی ئەورووپا 50 تۆن هاوکاریی تەندروستی بۆ سووریا دەنێرێت

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
گەیشتنی هاوکاریی تەندروستی بۆ ئیستەنبووڵ.
گەیشتنی هاوکاریی تەندروستی بۆ ئیستەنبووڵ.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

یەکێتیی ئەورووپا 50 تۆن هاوکاریی تەندروستیی گەیاندە فڕۆکەخانەیەکی شاری ئیستەنبووڵی تورکیا بۆ ئەوەی بە بارهەڵگر لە رێگەی رێکخراویی تەندروستی جیهانییەوە بگەیێندرێنە سووریا. 
 
لۆرێنزۆ دال مۆنتێ، کارمەندی بەشی پلاندانانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: "پێداویستیی مرۆیی بەسەر ناوەندە تەندروستییەکان و پزیشکانی سووریا دا دابەشدەکرێت. ئەمە لەسەر بنەمای مرۆیی دەبێت. هەموو سووریا سوود لەم هاوکارییانە دەبینێت، بەتایبەت پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب." 
 
بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی شەڕەوە 57٪ی نەخۆشخانە گشتییەکانی سووریا زیانیان پێگەیشتووە و 37٪یشیان داخراون. 
 
ئەمە جگە لەوەی 56 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییە بەپەلەکان بۆ ئەو وڵاتە. 
 
لۆرێنزۆ دال مۆنتێ، کارمەندی بەشی پلاندانانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەموو کات هەوڵی لێکۆڵینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سوورییەکان دەدات جا لە هەرکوێ ژیابن پێش رۆژی 8ی کانوونی یەکەم، ئێستا لەکوێ دەژین و بۆ هەر کوێیەکیش بچن." 
 
لە 23 ملیۆن هاووڵاتیی سووری 15 ملیۆنیان پێویستیان بە هاوکاری پزیشکییە. ئەمە زۆرترینە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2011 شەڕی نێوخۆ لەو وڵاتە دەستیپێکرد. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بیرۆکەی دابەشکاریی نەوەکان لەلایەن کارل مانهایم، توێژەری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسی ئەڵمانییەوە لە ساڵی 1928 داهێندرا.

2025؛ ساڵی لەدایکبوونی نەوەی بێتایە

ساڵی 2013 تاوەکو 2025ـش بە سەردەمی نەوەی ئەلفا ناسراوە. لەدایکبووانی ئەو سەردەمە ئێستا لە تەمەنی منداڵیدان. ئەو نەوەیە لە سەروبەندی دروستکردنی ژیری دەستکرد، پەتا جیهانییەکان و گرنگیدان بە ژینگە لەدایکبوون.