بەهۆی گەردەلوولێک لە فیلیپین 28 کەس گیانلەدەستدەدەن

27-12-2019
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئاژانسی کارەساتەکان لە فیلیپین رایدەگەیێنێت، بەهۆی گەردەلوولێک لە فیلیپین لانیکەم 28 کەس گیانیان لەدەستدا و تاوەکو ئێستاش لانیکەم 12 کەس بێسەروشوێنن، زیاتر لە 58 هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەربوونە.
 
بەهۆی بەهێزیی گەردەلوولەکەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندیکردن لە هەندێک لەو ناوچانەی کە زۆر بە خراپی زیانیان بەرکەوتووە پچڕاون.
 
بەهۆی رووداوە سرووشتییەکەوە لانیکەم 58 هەزار کەس ئاوارە و دەربەدەربوونە و زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە، گەردەلوولەکە لە رۆژی کریسمس هەڵیکردووە و خێراییەکەی 195 کیلۆمەتر بووە لە کاژێرێکدا.
 
گەردەلوولەکە ناونراوە بە گەردەلوولی ئورسولای، ئەو ناوچانەی بەرکەوتوون ژمارەیەکی بەرچاو لە خانووەکانی وێرانکردوون و ناوچە گەشتیارییەکانی تێکداوە.
 
کێشە بۆ گەشتیارانی ئەو وڵاتە دروستبووە، گەشتیارێکی کۆری لە فڕۆکەخانەیەکی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکات، کەس نایەوێت فڕۆکەخانەکە جێبهێڵێت و دەڵێت "تەکسییەکان هێشتا کاردەکەن، بەڵام کەش و هەوا با و باراناوییە".
 
پێشتر لە ساڵی 2013 بەهۆی گەردەلوولێکەوە کە بە "گەردەلوولی بەهێز" ناودەبرا و مەرگەساتبارترین گەردەلوولی ئەو وڵاتە بوو، زیاتر لە حەوت هەزار و 300 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا یاخود بێسەروشوێن بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی، پێشوازیی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد

ترەمپ دوای ئەوەی لە کۆشکی سپی لەلایەن بایدنەوە پێشوازیی لێ کرا: ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە

دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ لەلایەن جۆ بایدنەوە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێکرا. بایدن بە ترەمپی گوت لە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتدا هاوکاریی تەواوی دەکرێت. ترەمپیش گوتی: "ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە."