رووداو دیجیتاڵ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/11/27 فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له رێوڕه‌سمى يادى 10 ساڵه‌ى كۆچى دواييى خاتوو دانيال ميتيران، دۆستى گه‌لى كوردستان لە شاری کلۆنیی فەرەنسا كرد كه شوێنی بەخاکسپاردن و شاری گەورەبوونی بوو.
رێوڕه‌سمه‌كه له‌لايه‌ن فیدراسیۆنی دانیال میتيران و فرانس لیبێرتێوه ساز كرا و تێیدا جیلبێرت میتيران کوڕی خاتوو ميتيران، د. عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا، نوێنەری ئەو گرووپ و نەتەوانەی لە چالاکیيەکانی خاتوو میتيران سوودمەند بوون، له‌گه‌ڵ چەند سیناتۆر و پەرلەمانتارێکی فەرەنسی و نوێنەری ئەو په‌نابه‌ره کوردانه‌ی كۆتاييى هه‌شتاكان لە کەمپی ماردینەوە لەلایەن خاتوو میتيرانهوه گوازرانه‌وه بۆ فەرەنسا، به‌شدار بوون.
شاندی هەرێمی کوردستان بەفەرمی بانگهێشتی رێوڕەسمەکە کرابوو.
لەگەڵ دانانى تاجهگوڵينه له‌سه‌ر گۆڕى خاتوو ميتران، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، گوته‌يه‌كى پێشكێشكرد، تێیدا باسى له رۆڵى خاتوو ميتیران له به‌رگريكردن له گه‌لى كوردستان و دۆستايهتيى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد،
لە گوتارەکەیدا کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەقەکەی بڵاوکردووەتەوە، فەوزی هەریری رایگەیاند، "وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان ـ عێراق، مایەی شانازییەکی زۆرە بۆ من کە لە یادی 10 ساڵەی کۆچی دوایيی خاتوو دانیال میتيران، داکۆکیکاری راستەقینەی مافی مرۆڤدا ئاماده‌م. ئه‌و مرۆڤه‌ى هەموو ژیانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە ستەملێکراوان تەرخان کرد."
فەوزی هەریری هاوکات سڵاوی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خه‌ڵكى كوردستانی بە ئامادەبووان گەیاند، گوتی، "یادکردنەوەی مەدام میتیران، رێزگرتنە لە خەبات و کۆشش و هه‌وڵى مرۆڤدۆستانه‌ى، بۆ داکۆکیکردن لە بەها مرۆیی و ئەخلاقیيەکان."
ساڵى 1991 دانیال ميتيران هانى هاوسه‌ره‌كه‌ى، سەرۆک فرانسوا ميتيرانى دا بۆ پاراستنى خه‌ڵكى كوردستان، ئه‌وه بوو له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كان و ده‌ستپێشخه‌ريى فه‌ره‌نسا بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرچوو کە تایبەت بوو بە هەرێمی نەفڕین.
فەوزی هەریری گوتی، "ئه‌و بڕياره گه‌لى كوردستانى له سته‌م و هێزى سه‌ربازيى سه‌دام پاراست و دواتر ناوچه‌ى نه‌فڕين و نه‌واى ئارام به هاوكاريى فه‌ره‌نسا، ئه‌مريكا، به‌ريتانيا و چه‌ند وڵاتێكى ديكه هاته ئاراوه. هاريكاريى مرۆيى و ئه‌منى بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر كرا، له كۆتاييشدا بووه بناخهيهك بۆ دامه‌زرانى قه‌واره‌ى سياسيى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان له عێراقى تازه‌ى فيدراڵيدا."
میتيران ساڵی 1992 سەردانی کوردستانی کرد و په‌رله‌مانى تازە هەڵبژێردراوى كوردستانى كرده‌وه. چووە نێو خەڵک و ئامۆژگاریی سەرکردەکانی كوردستانى کرد بۆ پەیڕەوکردن و بەهێزکردنی ديموكراسى و ئازادی و پێكهوهيى و تهبايى و يهكڕيزى.
دانیال میتیران لە دوو بۆنەی دیکەشدا، ساڵانی 2002 و 2009 سەردانی کوردستانی کرد، لە هەردوو بۆنەکەشدا گەلی کوردستان بە بایەخ و رێزێکی زۆرەوە پێشوازییان لێکرد. فەوزی هەریری گوتی، "لە ئاستی نێودەوڵەتی و دەرەوەشدا، خاتوو ميتيران هەموو دەرفەتێکی دەقۆستەوە بۆ بەرگریکردن لە پرسى کورد و بانگەشەى بۆ ده‌كرد."
ئێستا لە زۆر شاری هەرێمی کوردستان قوتابخانە و شەقام بە ناوی خاتوو دانیال میتیرانەوە هەن. خەڵکی کوردستان وەک ئەمەکداری بۆ ئەم خانمە مەزنە، بە (دایکی کورد) ناویان دەبرد. فەوزی هەریری رایگەیاند، "ئه‌و بەڕاستى دايكايهتى بۆ هه‌موو خه‌ڵكى کوردستان كرد به هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانييهكانهوه بەبێ جیاوازی."
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، رۆڵی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە ساڵی 2017 و سەردانەکەی ئەمساڵی بۆ کوردستان، لای گەلی کوردستان مانا و بەهای گەورەیان هەیە و هەرگیز هەڵوێستی دۆستانەی گەل و حکومەتی فەرەنسا لە ساتە هەستیارەکاندا، لە یاد ناکەن. ئێمە زۆر بەهای هاوبەشی مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی کۆمان دەکاتەوە."
فەوزی هەریری بە ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداوی گوت، ئەو لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان راسپێردراوە بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمەکە. ئەویش وەک "وەفایەک" بۆ دانیال میتران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ