جیهان
یەکێک لەو کەشتییە جەنگییانەی کەنەدا لە دەریای بەڵتیک و ئەتلەنتیکی باکوور جێگردەکرێن. وێنە: هێزە چەکدارەکانی کەنەدا
رووداو دیجیتاڵ
کەنەدا بۆ بەهێزکردنی رووی رۆژهەڵاتی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ وەکو بەرپەرچدانەوەی جەنگی رووسیا - ئۆکراینا، دوو کەشتی سەربازی لە دەریای بەڵتیک و زەریای ئەتڵەنتیک جێگیردەکات.
رۆژی یەکشەممە 26ـی حوزەیرانی 2022، هێزی دەریایی کەنەدا رایگەیاند، هەردوو کەشتی جەنگی " کینگستۆن" و "سەمەرساید" چارۆکەیان بەرەو دەریای بەڵتیک و زەریای ئەتڵەنتیک هەڵکرد.
بەگوێرەی هێزی دەریایی کەنەدا، کەشتییە جەنگییەکان بۆ ماوەی چوار مانگ لەوێ دەمێننەوە و ئەم جووڵە سەربازییەش بەشێکە لەو سیاسەتەی کەنەدا کە لە ساڵی 2014ـەوە وەکو سیاسەتی بەرپەرچدانەوەی هێرشکردنی رووسیا بۆ کریمیا لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا پەیڕەوی دەکات.
لە مانگی تشرینی یەکەم کەشتییە جەنگیەکانی کەنەدا بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکانی ناتۆ دەکەن لە ناوچەکە. لە مانگی تەممووزدا هەردوو کەشتی هالیفاکس و مۆنتریال لە "ئۆپراسیۆنی دڵنیاکردنەوە" (کە ئێستا گەورەترین ئۆپەراسیۆنی کەنەدایە لە دەرەوە) بۆ بەندەرەکانی کەنەدا دەگەڕێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ