سەرۆکی ئیسرائیل: ئێران هۆکاری نانەوەی شەڕی نێوخۆیە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

28-01-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
ئایزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل
ئایزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئایزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل لە سەروبەندی رۆژی جیهانی یادکردنەوەی هۆڵۆکۆستدا گەیشتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا و نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لە جیهانی ئەمڕۆدا خستەڕوو. 
 
ئایزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێت: "دەبێت هەموو وەک یەک کۆمەڵگە کاربکەین، جیدی و یەکگرتوو بین لە دژی هێزی تاریکی و رق کە هەڕەشەی لەناوبردنمان دەکەن. وەک سەرۆکی دەوڵەتی ئیسرائیل، مەبەستی یەکەمی من رژێمی ئێرانە، کە نەک تەنیا بە ئاشکرا بانگەشە بۆ وێرانکردنی وڵاتەکەی من دەکات، بەڵکو ژن و پیاوی وڵاتەکەی خۆی دەکوژێت کە داوای ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن و هۆکاری نانەوەی شەڕی نێوخۆیە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست." 
 
هەر لەو سەردانەیدا بۆ برۆکسل، سەرۆکی ئیسرائیل سەردانی بارەگای ناتۆی کرد و پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و پێشێلکارییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی بۆ وڵاتانی دەوروبەری خستە بەر باس. 
 
سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند: "رژێمی رادیکاڵی ئێران بەردەوامە لە هێرشکردن، ناسەقامگیرکردنی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەخشینەوەی چەک، کوشتن لە ئەوروپا بە تایبەت ئۆکراینا و تەواوی جیهانیش. هەروەها بەردەوامە لە راکردن بە دوای چەکی ئەتۆم بۆ هەژموون خستنەسەر ناوچەکە و جیهانیش."
 
ناتۆ، لەلایەکی دیکەوە نیگەرانی هاریکارییەکانی ئێرانە بۆ رووسیا و بە هەڕەشە بۆ سەر ئۆکراینای دادەنێت. 
 
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی: "ئێران پاڵپشتی دەگەیێنێتە رووسیا لەوانەش درۆن کە بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی سڤیلنشین بەکاری دەهێنن لە ئۆکراینا، لە بەرامبەریشدا رووسیا پاڵپشتی بۆ ئێران زیاتر دەکات."
 
سەرنجی سەرەکی ئیسرائیل لەسەر بە نهێنی مانەوەی هەنگاوەکانی ئێرانە لە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیدا و رژدە لەسەر ئەوەی وڵاتانی رۆژئاوا پێویستە بەر لە بەرەوپێشچوونی بگرن.
 
وەک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم باسی دەکات، ئێران 27 کامێرای چاودێری ئاژانسەکەی لە بنکە ئەتۆمییەکانی کوژاندووەتەوە. دەشڵێت، پرۆگرامە ئەتۆمییەکە ئێستا خاوەنی 1000 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پوختی 20٪ و 70 کیلۆگرامی پوختی 60٪ـە کە دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا دەرگای بوونە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بە روودا بکاتەوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانی دەڵێت، ئیسرائیل بە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا 'هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند'

سەرۆکوەزیرانی عێراق کوشتنی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان سەرکۆنە دەکات و بە "تاوان" ناوی دەبات، ئەوە دوای ئەوەی دوێنێ ئیسرائیل هیرشێکی بۆ سەر بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە بەیرووت ئەنجامدا و ئەمڕۆش کوشتنی راگەیاند.