ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای راگەیاند و حیزبوڵڵا دەڵێت یەکلانەبووەتەوە

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حەسەن نەسروڵڵایان کوشتووە؛ بەڵام گوتەبێژی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، هێشتا یەکلا نەبووەتەوە

28-09-2024

13:42

عەلی لاریجانی: ئیسرائیل خەریکە هێڵە سوورەکانی ئێران دەبەزێنێت

شوێنی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل لە لوبنان
 
راوێژکارێکی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل خەریکە هێڵە سوورەکانی ئێران دەبەزێنێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نەتەنیاهوو گەیشتووەتەوە ئەو ئاستەی بەرامبەر ئێرانیش زماندرێژی دەکات.''
 
عەلی لاریجانی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هێرشەکەی رۆژی هەینی 27-09-2024ی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری بەیرووت، بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، ''کاتێک سەرکردە و فەرماندەکانی بەرەی موقاوەمە تیرۆر دەکرێن، [سوپای ئیسرائیل] گومانی نەبێت کە جێگەیان پڕ دەکرێتەوە. ئەم رێگەیە بەردەوامە و بە تیرۆر تەنیا هەستیاریی خەڵکی لوبنان زیاتر دەبێت و بۆ خۆڕاگری پێداگرتر دەبن.''
 
عەلی لاریجانی لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل گوتی، ''لە هەر دۆخێکدا لەگەڵ بەرەی موقاوەمە دەمێنینەوە. ئیسرائیل خەریکە هێڵە سوورەکانی ئێران دەبەزێنێت و بابەتەکە جیدی دەبێت.''
 
زیاتر بخوێنەوە

13:13

پەیامێک لە رێبەری باڵای ئێرانەوە لەبارەی دۆخی ئەمنیی لوبنان

 رووداو دیجیتاڵ 

عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "تاوانکارانی زایۆنی لەوە لاوازترن ژێرخانی حیزبوڵڵا بەئامانج بگرن." راشیگەیاندووە:  "هەموو هێزەکانی موقاوەمە شانبەشانی حیزبوڵڵان."
 
خامنەیی بەوە دەستی بە گوتارەکەی کرد کە کوشتنی خەڵکی بێدەسەڵات و سڤیلی لوبنان "کورتبینی و گەمژەیی سیاسەتی سەرکردەکانی ئیسرائیل" دەسەلمێنێت. 

رێبەری باڵای ئێران هەروەها داوای لە موسڵمانان کرد لەگەڵ خەڵکی لوبناندا بن و پاڵپشتییان بکەن.

زیاتر بخوێنەوە

12:53

نرخی دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار دوای هەواڵی کوژرانی نەسروڵڵا بزانە

بەهای دینار و تمەن دابەزی. ئەمڕۆ 100 دۆلار نزیکبووەوە لە 152 هەزار دینار و شەش ملیۆن تمەنیشی تێپەڕاند.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت، "100 دۆلار بە 151 هەزار و 900 دینارە".
 
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار بوو.
 
رەوەز میرزا گوتی، ئەمڕۆ بەهای تمەنیش دابەزیوە و 100 دۆلار بە 6 ملیۆن و 100 هەزار تمەنی ئێرانە.
 
ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو گوتی، "هۆکاری سەرەکی دابەزینی دینار و تمەن هەواڵی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنان و پێشاندنی نەخشەی عێراق و ئێرانە بە رەشی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە."
 
دوێنێ ئیسرائیل چەند هێرشیکی کردەسەر حیزبوڵڵای لوبنان و ئەمڕۆ رایگەیاند، حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکەی کوشتووە.
 
زیاتر بخوێنەوە

12:30

چەند زانیارییەک و بەشێک لە قۆناخە گرنگەکانی ژیانی نەسروڵڵا

وێنەیەکی حەسەن نەسروڵڵا لە ساڵی 2017
 
- یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە
- چەندین ساڵ بوو لەنێو خەڵک نەبیندرابوو
- ساڵی 1960 لەدایکبوو
- گەورەترین کوڕی 9 منداڵی خێزانەکەی بوو
- ساڵی 1975 پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئەمەلەوە کرد 
- ساڵی 1982 لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە پارتی ئەمەلی ئیسلامییان دامەزراند 
- ئەمەلی ئیسلامی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پاڵپشتی گەورەی کرا 
- ساڵی 1985 بزووتنەوەی حیزبوڵڵا دامەزرا 
- بەشی زۆری بەرپرسەکانی حیزبوڵڵا لە بەرپرسانی ئەمەلی ئیسلامی بوون 
- نەسروڵڵا ساڵی 1992 بووە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، دوای ئەوەی عەباس مووسەوی لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا کوژرا
- حیزبوڵڵا و ئیسرائیل کەوتنە شەڕ و ئەنجامەکەی ئەوە بوو لە ساڵی 2000 سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کشایەوە
- ساڵی 2006 شەڕ لەگەڵ سوپای ئیسرائیل دەستی پێکردەوە
- شەڕەکە 34 رۆژ بەردەوام بوو
- 2013 نەسروڵڵا رایگەیاند، چەکدار بۆ سووریا دەنێرێت بۆ پاڵپشتیکردن لە ئەسەد
- 8-10-2023 بڕیاریدا بەشێوەیەکی سنووردار بچێتە نێو جەنگی ئیسرائیل و حەماس 
- 27-9-2024 سوپای ئیسرائیل باشووری بەیرووتی بۆردوومانکرد 
- 28-9-2024 سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای راگەیاند
 
زیاتر بخوێنەوە

12:19

سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل لەبارەی 'کوژرانی نەسروڵڵا': دەستکەوتێکی گرنگە

حەسەن نەسروڵڵا
 
دوای راگەیاندنی هەواڵی کوژرانی نەسروڵڵا، یایر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیلی لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە سوپای وڵاتەکە، دامەزراوە ئەمنییەکان و هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی دەکات. دەڵێت، "ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل."

زیاتر بخوێنەوە

12:18

ئەوەی رووماڵی دەکەین

- دوای زیاتر لە 15 کاژێر، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکیان بۆ سەر بارەگای حیزبوڵڵا لە لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵایان کوشتووە. 
 
- هێرشی مووشەکی و ئاسمانیی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بۆ سەر یەکدی بەردەوامە. 
 
- ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە زانیاری لەبارەی ئەوە بدات کە چۆن پشتڕاستیان کردووەتەوە کە نەسروڵڵا کوژراوە. 
زیاتر بخوێنەوە

11:31

ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای راگەیاند و حیزبوڵڵا دەڵێت یەکلانەبووەتەوە

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حەسەن نەسروڵڵایان کوشتووە؛ بەڵام گوتەبێژی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، هێشتا یەکلا نەبووەتەوە.

رەنا ساحلی، گوتەبێژی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلوولی 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا یەکلا نەبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی هەینی 27ی ئەیلوول بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کوژراوە.

هەریەکە لە ناداڤ شۆشانی و دەیڤید ئەڤراهام، کە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلن لە ئێکس نووسیویانە، "حەسەن نەسروڵڵا کوژراوە."

هێرزی هەڵێڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل گوتی، "کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا پەیامێکە کە ئیسرائیل دەستی دەگاتە هەر کەسێک کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل. ئەمە هێشتا کۆتایی نییە." سوپای ئیسرائیل هەروەها گوتی، عەلی کەرکی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حیزبوڵڵا و چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەکە لەو هێرشەدا کوژراون.

شەڕ و پێکدادانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە لە 07-10-2023 دەستیپێکرد، بەڵام لە 23ـی ئەم مانگەوە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و بەیرووت چڕتربوونەوە. بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، هەر لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 700 کەس لە لوبنان کوژراون و زۆربەیان سڤیلن.

چەند زانیارییەک لەبارەی حەسەن نەسروڵڵاوە