ناسا گەشتێکی زانستی بەرەو بۆشایی ئاسمان ئەنجامدەدات

27-01-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
هەڵدانی کەشتییەک بەرەو بۆشایی ئاسمان
هەڵدانی کەشتییەک بەرەو بۆشایی ئاسمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەگەر هەموو شتێک بەگوێرەی پلانەکان بڕوات، کۆتایی مانگی داهاتوو ناسا گەشتێکی زانستی بە 4 سەرنشینەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان دەکات.
 
گەشتی کروو-6، 26ی شوباتی ئەمساڵ بەرەو بۆشایی ئاسمان دەکەونەڕێ و شەش مانگ لەوێ دەمێننەوە.
 
ناسا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن مەسک کردووە تاوەکو لە رێگەی کەشتییە پێشکەوتووەکانی ئەوانەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان بڕۆن. 
 
جۆیل مۆنتالبانۆ، بەڕێوەبەری بەرنامە لە بەشی وێستگەی بۆشایی ئاسمان دەڵێت: "دەستەی کەشتییەکە 250 تاقیکردنەوە بۆ توێژینەوە دەکەن. ئەوان تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە خزمەت پشکنینیش بەکاردەهێنن و هەروەها چالاکی نزمیش بەدەوری گۆی زەوی دەکەن."
 
گەشتەکە دوو کەشتیوانی ناسا، کەشتیوانێکی ئیماراتی و هەروەها یەکێکی رووسی لەخۆدەگرێت.
 
سوڵتان نەیادی ئیماراتی کە بەمنزیکانە میوانی هەڤپەیڤینێک دەبێت لەگەڵ رۆژ عەلی زاڵە، باس لە رۆڵی خۆی دەکات لە گەشتی کروو 6.
 
سوڵتان نەیادی، کەشتیوانی ئاسمانی ئیماراتی دەڵێت: "من دەبمە راسپێردراوی یەکەم لەنێو تاقمی نێو دراگۆن. هەرکاتێکیش لە وێستگەکە سەرکەشتی کەوتین، دەبمە رێنوێنی گەشتیاری و لەوێوە بە تاقیکردنەوەی گەشتیاری رادەستپێردرێن." 
 
ناسا لە بەرنامەی کروو-6دا کەپسولێکی دراگۆنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە رێگەی رۆکێتی فالکۆن 9 لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانی کەنەدی لە فلۆریدا هەڵدەداتە بۆشایی ئاسمان.
 
بۆیە پێی دەڵێن، کروو-6 چونکە ئەمە شەشەم گرێبەستی ناسایە لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ بۆشایی ئاسمان و هاوکات نۆیەمی کۆمپانیاکەی ئیلۆن مەکسیشە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە