رووداو دیجیتاڵ
کۆمسیاری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە کاریگەریی کۆمپانیا گەورەکانی سۆشیاڵ میدیا بۆسەر دیموکراسییەتی رۆژئاوا نیگەرانە و دەڵێت، هێرشەکانی سەر کۆنگرێسی ئەمریکا هەمیشە ئەو نیگەرانییانە زیاتر دەکەن.
لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس کە ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ئەوروپا رایگەیاند، "لەکاتێکدا ساڵی پار ئێمە بیرمان لەوە دەکردەوە ئایا ئیدارەی ترەمپ بەنیازە باج بۆسەر ئۆتۆمبێلە هەناردەکراوەکانی ئەوروپا بۆ ئەمریکا دابنێت یاخود نا، ئێستا دوای یەک ساڵ وامان لێهاتووە کە بیر لەوە بکەینەوە ئایا دیموکراسییەتی ئەوروپا و رۆژئاوا لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا چ زیانێكی بەرکەوتووە؟"
ڤۆن دێرلاین ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هێرشەی کرایە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا هەمیشە ئەو نیگەرانییەی ئەوان زیاتر دەکات، "مەترسییەکانی سۆشیاڵ میدیا بۆسەر دیموکراسیمان یەکێک بووە لەو مژارانەی کە لە کۆڕبەندی ئۆنلاینی داڤۆس باسمان کردووە".
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ئەوروپا پێیوایە داخستنی هەژماری ترەمپ لەسەر تویتەر "دەستتێوەردانێكی جیدییە بۆسەر ئازادیی رادەربڕین کە دەبێت چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ دابنرێت".
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر کۆمەڵگەکانی جیهان هەیە چ بە شێوەی ئەرێنی بێت یاخود نەرێنی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ