نەرویج دەیەوێت فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە رابگرێت کە بە سووتەمەنی کاردەکەن

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی ڤۆڵکسڤاگنی ئەڵمانی.
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی ڤۆڵکسڤاگنی ئەڵمانی.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی نەرویج بڕیاری داوە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، هیچ ئۆتۆمبێلێکی نوێ کە بە سووتەمەنی کاردەکات، نەفرۆشرێت. کۆمپانیاکانیش، لەوانە لقی ڤۆلکسڤاگن لەو وڵاتە، ئامادەکارییان بۆ جێبەجێکردنی کردووە. 
 
کیم کلیمتسن، سەرۆکی بەشی فرۆشتنی کۆمپانیای ڤۆلکسڤاگن لە نەرویج دەڵێت: "لە 1ی ئەیلوولی ئەم ساڵەوە، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەمان لابردوون کە بە سووتەمەنی نەریتی کاردەکەن. ئێستا تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەفرۆشین." 
 
ئۆسلۆ دەبێتە یەکەم وڵات ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات. 
 
بە گوێرەی بەرپرسانی نەرویج، ئابی ئەم ساڵ 94٪ی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەو وڵاتە هی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بووە. 
 
ئەیلوولی ئەمساڵیش، بۆ یەکمجار ژمارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان زیاتر بوو لەوانەی بە بەنزین کار دەکەن، ژمارەکە 754 هەزار و 303 دانە بەرامبەر 753 هەزار بوو. 
 
سیسیلی کنیب کرۆگلد، بەرپرسی گواستنەوەی ئۆسلۆ دەڵێت: "پێموایە یەکێک لەو هۆکارانەی بۆچی نەرویج سەرکەوتوو بووە ئەوەیە کە ئێمە لەو شتانە تێگەیشتین کە دەبنە هۆی سەرکەوتنی هەنگاوەکەمان، کە گرنگترینیان کڕیارەکانن. پێموایە دانانی ئامانجی 2025 ئاماژەیەکی روونە بۆ بازاڕ." 
 
هاوکات، کرستینا بو، سکرتێری گشتیی سەندیکای ئۆتۆمبێلی کارەبایی نەرویج ئاماژە بەوە دەکات: "ئەمە تەنیا بەهۆی ئەوەوە نییە کە خەڵک بیانەوێت کەشوهەوا پاکبکەنەوە چونکە ئۆتۆمبێلی کارەبایی زۆر گرانە. پێموایە هۆکاری سەرەکی سیستەمی باج، یاساکانمان و ئەو دەرفەتانەن کە لەو بوارەدا رەخسێندراون." 
 
مینی پاس و ئۆتۆمبێل ساڵانە نزیکەی سێ ملیار و 530 ملیۆن تۆن گازی دوانۆکسیدی کاربۆن دەردەنە بەرگە هەوای زەویەوە. 
بە گوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەکانی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستە تاوەکو 2030، 300 ملیۆن ئۆتۆمبیل کە دەکاتە 20٪ی کۆی ئۆتۆمبێلەکانی جیهان بکرێنە کارەبایی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانگەشەی هەڵبژاردن لە تیبلیسیی پایتەختی جۆرجیا. وێنە: Politico

26ـی ئوکتۆبەر جۆرجیا بە کام لا دا دەڕوات؟

دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت و لە سەرەتای وەرگرتنی سەربەخۆیی، جۆرجیا رووی لە وڵاتانی رۆژئاوا و یەكێتیی ئەورووپا بوو و ئامانجی "یەکگرتنەوەی تەواو" لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ بوو. لە 3ـی ئاداری 2022 جۆرجیا لەگەڵ ئۆکراینا و مۆڵدۆڤا داواکاریی ئەندامبوونی لە یەکێتیی ئەورووپا پێشکێش کرد. جۆرجیا توانی لە 14ـی کانوونی یەکەمی 2023 ببێتە یەکێک لە بەربژێرانی بوونە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا، بەڵام یەکێتیی ئەورووپا ئەمەی پەیوەست کردووە بە پێشکەوتن لە 9 بواری جیاوازدا: