کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس

23-05-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی قەتەر و سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردنە لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرایە. لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا لەگەڵ محەممەد بن حەمەد ئالسانی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی قه‌ته‌ر کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی قەتەر لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی سیستمی بانکی کراوە.
 
دوای ئەوەش مەسرور بارزانی لەگەڵ پیتەر ماورەر، سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و چالاکی و هاوکارییەکانی رێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە و جەخت لە برەودان بە هاوئاهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاچی سوور لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارەکان کراوە.
 

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و پیتەر ماورەر. وێنە: سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە شاری داڤۆسی سویسرا بە بەشداریی نزیکەی 2500 سەرکردە و کەسایەتیی بوارە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت 
 
بە گوێرەی کارنامەی کۆڕبەندەکە، رۆژی چوارشەممە 25ی ئایار، مەسرور بارزانی لە پانێڵی "بەرەوپێشبردنی سەرمایەداریی هاوبەشەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا" بەشدار دەبێت.
 
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 23ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ ئاکاھیکۆ تاناکا، سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئاژانسەکە لە هەرێمی کوردستان و گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا کرا، بەتایبەتی لە بواری گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و تەکنەلۆجیا.
 
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئاکاهیکۆ تاناکا، سەرۆکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی
 
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی بەحرێن لە داڤۆس
 
هەر لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی شانشینی بەحرێن بە سەرۆکایەتیی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووریی نیشتمانیی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.
 
 کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووریی نیشتمانیی بەحرێن
 
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەرمەنستان
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆککۆماری ئەرمەنستان کۆبووەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان کراوە، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.
 
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆککۆماری ئەرمەنستان
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە کۆبوونەوە
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە کۆبووەوە.
 
راگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگی لەنێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە لە بواری راهێنان و کاروباری تەکنیکی و سوود وەرگرتن لە سەرچاوە هەمەجۆرەکانی وزە.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە
 
مەسرور بارزانی و میری قەتەر کۆبوونەوە
 
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کۆبووەوە.
 
لە دیدارەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر تاوتوێ کراون.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا