رووداو دیجیتاڵ
کەیزۆ تاکامی، وەزیری تەندروستیی ژاپۆن بە رووداوی راگەیاند، رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە کە ببێتە شوێنێک بۆ دروستکردنی "سازانی راستەقینە" بۆ ئەوەی هەموو وڵاتەکان لە رێگەیەوە "بەشێوەیەکی کاریگەر و دۆستانە هاوکاری یەکدی بکەن."
وەزیری تەندروستیی ژاپۆن رۆژی پێنجشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2023، لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک قسەی بۆ دیار کوردە، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ رووماڵی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
کەیزۆ تاکامی گوتی، "پێویستە هەموو وڵاتێک بەرپرسیارێتیی ئەوە لە ئەستۆ بگرێت کە لە ژێر ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریی یەکدی بکەن".
ئەمڕۆ سێیەم رۆژی گفتوگۆی باڵای ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە. کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکە تاوەکو 26ـی ئەیلوول بەردەوام دەبن.
نزیکەی 150 سەرکردەی وڵات و حکومەتەکانی جیهان لە نیویۆرکن بۆ ئەوەی گوتاری خۆیان لە بارەی نوێترین ئاڵنگارییەکانی بەردەم جیهان پێشكێش بکەن.
دروشمی لووتکەی ئەمساڵی کۆبوونەوەکە بریتییە لە "دروستکردنەوەی متمانە و وەگەڕخستنەوەی یەکڕیزیی جیهانی؛ خێراکردنی هەنگاوەکانی کارنامەی 2030 و ئامانجەکانی گەشەپێدانی شیاوی بەردەوامبوون بەرەو ئاشتی، خۆشگوزەرانی، بەرەوپێشچوون و توانای بەردەوامبوون بۆ هەمووان."
دەقی گوتەکانی کەیزۆ تاکامی، وەزیری تەندروستیی ژاپۆن بۆ رووداو:
رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە کە شوێنێکی زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی سازانی راستەقینە کە پێویستە لە رێگەیەوە هەموو وڵاتان بە شێوەیەکی کاریگەر و دۆستانە هاوکاری یەکدی بکەن. ئێرە شوێنێکە بۆ ئاشتی؛ هەروەها بۆ سەلامەتیی گەشەی مرۆڤایەتی. بۆیە پێویستە هەموو وڵاتێک بەرپرسیارێتی ئەوە لە ئەستۆ بگرێت کە لە ژێر ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریی یەکدی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ