ئیتاڵیا لەڕێگەی دۆزینەوەی ئەکاونت و پەیجی قاچاخچیان کۆچبەری نایاسایی کەمکردووەتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
پۆلیسی ئیتاڵیا دەڵێت، زیاتر لە هەزار ئەکاونتی داخستووە
پۆلیسی ئیتاڵیا دەڵێت، زیاتر لە هەزار ئەکاونتی داخستووە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی چوونی کۆچبەرانی نایاسایی بەهۆی دەستگیرکردنی قاچاخچییان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانیانەوەیە، بۆیە ئیتاڵیا رێگەیەکی نوێ تاقیدەکاتەوە، ئەویش دۆزینەوەی ئەکاونت و پەیجی قاچاخچییان و هاوکارەکانیان و داخستنیانە.
 
پۆلیسی ناوچەی پالێرمۆی ئیتاڵیا رایگەیاندووە، ئەمڕۆژانە لە ئۆپەراسیۆنێکدا زۆرتر لە 1000 ئەکاونتی لەو جۆرەی داخستووە.
 
بەپێی پۆلیسی ئیتاڵی، لە هەندێك لەو کەناڵانەدا قاچاخچییان رێکلامیان بۆ پاکێجی خێزانی بۆ کۆچی نایاسایی کردووە و داشکاندنیان بۆ منداڵان و ژنان کردووە.
 
ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای مێتا کراوە، کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپە.
 
پۆلیسی ئیتاڵی دەڵێت، قاچاخچیی لیبی و میسری خاوەنی ئەکاونتەکان بوون، ئەوان بە شێوەی مامناوەند داوای 5000 دۆلاریان بۆ گەیاندنی هەر کۆچبەرێک بە ئەورووپا کردووە، بەڵام هەندێک لە پەیجەکان رێکلامیان بۆ پاکێجی VIPی کۆچی نایاسایی کردووە و داوای پارەیەکی زۆرتریان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی دادگەی دادی نێودەوڵەتی لە هۆڵەندا

کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی تاوتوێکرا

کۆنفرانسێک لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی لە هۆڵەندا تایبەت بە تاوانەکانی داعش بەڕێوەچوو؛ تێیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و باسی لە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی کرد