رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دوای به‌شداریکردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن و کۆبوونەوەی لەگەڵ چەندین سەرکردە و بەرپرسی وڵاتان بەرنامە و دیدارەکانی کۆتایی هات.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە رۆژانی 17 تاوەکو 19ی شوباتی 2023 به‌شدارى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشدا كرد و ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه كۆتايى به به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هات.
له ماوه‌ى سێ رۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆبووه‌وه.
ئەو سەرکردانەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆبوونەوە: سه‌رۆککۆمارى ئازه‌ر‌بايجان؛ سه‌رۆكوه‌زيرانەکانی پۆڵۆنيا، ئه‌رمه‌نستان و عێراق.
لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 40 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 90 وەزیری دەرەوە و بەرگری وڵاتان لە ئەوروپا، ئەمریکا، ئاسیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ئەمریکای لاتینەوە بەشدارییان هەیە. کۆنفرانسەکە لە 17ـی شوبات تاوەکو 19ـی شوبات بەردەوام بوو.
هەروەها نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، به‌ريتانيا، ئيتاڵيا، ڤاتيكان، نه‌رويج، قه‌ته‌ر، كوێت و ئوردن کۆبووەتەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە میونشن سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى كۆمیسيۆنى ئه‌وروپا، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمیسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ دوو شاندى كۆنگرێسى ئه‌مريكا و یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هاوئاهەنگی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا، جێگرى سه‌رۆكى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، شاندى گرووپێكى په‌رله‌مانتا‌رانى پارتى (SPD)ى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و چه‌ندين كه‌سايه‌تى و ئاماده‌بووى ديكه‌ى كۆنفرانسه‌كه کۆبووەتەوە.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ساڵی 1963 دامەزراوە و دروشمەکەی "ئاشتی بە دیالۆگکردن"ـە و بە گەورەترین کۆنفرانسی ئاشتی لە جیهان دادەنرێت.
وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان و بره‌ودان به بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شيان تاوتوێ کردووە.
دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانه‌ى كێشه و ناكۆكييه‌كان، پرسه‌كانى وزه و ئاسايش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى ئاماده‌بووانى كۆنفرانسه‌كه تاوتوێ كران، وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ