کەشتییەک لە نێوان یۆنان و ئەلبانیا ئاگری گرت

18-02-2022
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشتییەک بە 288 سەرنشینەوە لە دەریای ئایون لەنێوان یۆنان و ئەلبانیا ئاگری گرت، پۆلیسی یۆنان دەڵێت تیمی فریاکەوتنی تایبەتیان ناردووەتە شوێنی رووداوەکە.
 
پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18-2-2022، کەشتییەک، کە ئاڵای ئیتاڵیای بەسەرەوە بووە لەناوەڕاستی دەریای ئایون ئاگری گرتووە و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە سەر کەشتییەکە.
 
کەشتییەکە 288 سەرنشینی تێدایە، کە 51-یان لە پێرسونێلی کەشتییەکەن؛ تاوەکو ئێستا زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
 
کەشتییەکە لە بەندەری ئیگۆمینیتیسای باکووری رۆژئاوای یۆنان بە ئاراستەی بەندەری بریندیزی لە رۆژهەڵاتی ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە و لە نزیک دوورگەی کۆرفوی یۆنانی ئاگری گرتووە.
 
یۆرۆڤێری ئۆلەمپیا، کاپتنی کەشتییەکە داوای لە سەرجەم سەرنشینان کردووە کەشتییەکە جێبهێڵن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی کەمی بەلەمەکانی فریاکەوتن کە گەیشتوونەتە شوێنەکە، نەتوانراوە هەموویان رزگار بکرێن.
 
پۆلیسی یۆنانی رایگەیاند، ئاگرەکە لەکاتێكدا کەوتووەتەوە کە کەشتییەکە لە سنوورە ئاوییەکانی یۆناندا بووە، بۆیە پۆلیسی یۆنان دەست بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە