لە پەکینی چین بەهۆی سەرماوە قوتابخانەکان داخراون و قوتابییان بە ئۆنڵاین دەخوێنن

19-12-2023
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
خوێ یوێ یوانی 14 ساڵان، قوتابیی پۆلی هەشتە.
خوێ یوێ یوانی 14 ساڵان، قوتابیی پۆلی هەشتە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی سەرما و سۆڵەی پەکینەوە، شارەوانیی شارەکە ناوەندەکانی خوێندنی بۆ کاتێکی نادیار داخستووە، لەبری ئەوە قوتابییان بەناچاری لەماڵەوە دەخوێنن. 
 
خوێ یوێ یوانی 14 ساڵان، قوتابیی پۆلی هەشتە و بڕیارەکەی بەدڵە، ژوورەکەی پیێخۆشترە لە پۆڵ و دەڵێت، "من ئۆنڵاینم پێ باشترە، کاراتر و ئاسانترن، پێویست ناکات زوو لە خەو هەستم، تەنها کۆمپیوتەرەکەم دادەگیرسێنم و دەست بە وانەکەم دەکەم، لەکاتی وانەشدا دەتوانم نان بخۆم، هەروەها رۆشتنە قوتابخانە دەکرێ ببێتە هۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆس و نەخۆشی، و مەترسییەکانی هاتووچۆشت نابن، من ئۆنڵاینە پێ خۆشترە."
 
بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرما لە باکووری چین وای لە دەسەڵاتدارانی پایتەخت کرد جگە لە قوتابخانە، 153 گەشتی شەمەندەفەر هەڵبوەشێنێتەوە، گڵۆپی پڕتەقاڵییان هەڵکردووە و داوا لە خەڵك دەکەن لە ماڵ بمێننەوە.
 
نێزیکەی 22 ملیۆن کەس لە پەکیک دەژین و لەو ژمارەیەش حەوت ملیۆن 200 هەزاریان قوتابین، دایک و باوکی قوتابییان هیواخوازن خوێندی ئۆنڵاین درێژە نەکێشێ و منداڵەکانیان زووتر بچنەوە نێو پۆل.
 
یو هۆنگیانگ، دایکی قوتابییەکە و دەڵێت، "ئێستا وەرگرتنی کۆرسی ئۆنڵاین بژاردەیێکی باشە، چونکە پەکین شارێکی گەورەیە، گواستنەوەی منداڵان لەو کەشە بەفراوییە زۆر بێزارکەرە، پێم باشە لە داهاتوودا، منداڵان لە قوتابخانە بخوێنن چونکە لە قوتابخانە جگە لە زانست، پەیوەندیی کۆمەڵایەتییان باشتر دەبێ لەگەڵ منداڵانی دیکە، بۆیە هیوا دەخوازم بتوانن بە زووترین کات بگەڕێنەوە قوتابخانە."
 
زیاتر لە 80 هەزار کەس بۆ رزگارکردنی فریاگوزاری و زیاتر لە پێنج هەزار و 800 کەرەستە و ئامێری لابردنی بەفر لە رێگاوبانەکان ئامادەییدان، لە سەرانسەری چەند پارێزگایەکی باکووری چین بەفر 126 رێگەی گرت، لە 16 هەزار کیلۆمەتر رێگەی نێوخۆی پەکین نزیکەی 32 هەزار تۆن مادەی شلکەرەوە و تواندنەوەی بەفر رووپۆشکراون تا خەڵک بە سەلامەتی هاتووچۆ بکەن.
 
لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم جارە شەپۆلی بەفر بەشێکی باکوور و نێوەڕاستی چین بگرێتەوە، شارەوانیی پەکین دەڵێ ئەگەر هەیە پلەی گەرمیی شارەکە تا 18 پلە ژێر سفری سیلیزی دابەزێت. 
 
بە پێچەوانەی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناجێگیری و خراپیی کەشوهەوا لە چین پشووی سەرتاسەری و گشتی راناگەیێنرێت، بەڵکو بۆ سەلامەتیی گیانی قوتابییان ئەوان لە ناوەندەکانی خوێندن وانەکان وەرناگرن، بەڵکو بە رێگەی ئۆنڵاین لە کات و ساتی خۆیدا وانەکان وەردەگرن. ئەمە ئەزموونێکە دوای کۆڤید کە حکومەتی چین بە باشترین بژاردە دەیزانێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.