رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی تەندروستی ئۆگەندا رایانگەیاند، ڤایرۆسێک بە ناوی 'دینگە دینگە' لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان بڵاوبووەتەوە وا لە خەڵک دەکات سەما بکەن.
میدیای ئۆگەندا و چالاکڤانانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە کە کۆمەڵێک کەس دەردەکەون و جووڵەی هاوشێوەی سەما دەکەن.
بەرپرسانی تەندروستی ئۆگەندا دەڵێن، تاوەکو ئێستا 300 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. تووشبووان ناتوانن بە ئاسانی رێبکەن و کۆنترۆڵی خۆیان بکەن، بۆیەشە رێکردنیان بە جۆرێکە کە وادەردەکەوێت سەما بکەن؛ "تاوەکو ئێستا کەس پێی نەمردووە."
تەندروستیی ئۆگەندا ئاماژە بەوەش دەکات، ڤایرۆسەکە ناوی 'دینگە دینگە'یە کە بە واتای جووڵەی سەما دێت. بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە ڤایرۆسەکە و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی نەدۆزیوەتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
بەگوێرەی تەندروستیی ئەو وڵاتە، ڤایرۆسەکە زیاتر تووشی ژنان و کچان دەبێت.
پزیشکانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان سەبارەت بە نیشانە سەرەتاییەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بە هاووڵاتییان داوە کە لەرز و تا و بێهێزین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ