رووسیا پێدانی گازی بە نەمسا راگرت

17-11-2024
کێڵگەیەکی گاز لە نەمسا
کێڵگەیەکی گاز لە نەمسا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی، کۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی) نەمسایی، دابەشکاری گازی لە نەمسا ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە گاز ناداتە نەمسا.
 
کارڵ نێهامار، راوێژکاری نەمسا دەڵێت: "ئێمە بە باشی خۆمان ئامادە کردوووە. هیچ کەس ناتوانێت بەو کارانە هەڕەشەمان لێ بکات. کەس ناتوانێت هەڕەشە لە بەکارهێنەر و هاووڵاتییەکی نەمسایی بکات. بەڵێنتان پێدەدەن هیچ هاووڵاتییەک لەبەر نەبوونی گاز رەق نابێتەوە. هیچ خانوویەک بەبێ گاز نامێنێتەوە".
 
تاوەکو پێش هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکراینا لە شوباتی 2022، رووسیا 40٪ـی گازی پێوستی ئەورووپای دابین دەکرد. دوای هەڵگیرساندنی جەنگەکە، وڵاتە ئەورووپییەکان هاوردەکردنی گازیان لە رووسیاوە کەمکردەوە.
 
هێشتا رووسیا لەڕێگەی خاکی ئۆکرایناوە نزیکەی 15 ملیار مەتر سێجا گازی سرووشتیی ساڵانە هەناردەی چەندین وڵاتی ئەورووپی وەکو سلۆڤاکیا، هەنگاریا و ئیتاڵیا دەکات. بڕیارە ئەو هەناردەیەش کۆتایی ئەم ساڵ بوەستێت.
 
کارڵ نێهامار، راوێژکاری نەمسا گوتی: "93٪ـی کۆگاکانمان پڕن لە گاز کە دەتوانێت بەکاربێت بۆ بەرهەمهێنانی 94.5 تێراوات کارەبا لە کاژێرێکدا. ئەمەش زیاترە لە پێویستی یەک ساڵمان بە گاز و کارەبا."
 
ئۆکراینا دەڵێت، گرێبەستی گواستنەوەی گاز بۆ وڵاتە ئەوروپییەکان لەگەڵ گازپرۆم بۆ ساڵی 2025 نوێ ناکاتەوە. رووسیا بەر لە دەستپێکی شەڕی ئۆکراینا، ساڵانە 155 ملیار مەتری سێجا گازی هەناردەی ئەورووپا دەکرد.
 
هەناردەکردنی گازی رووسیا بۆ وڵاتە ئەوروپییەکان کە لەڕیگەی چەندین بۆرییەوە ئەنجام دەدرێت، ئێستا دابەزیوە بۆ ساڵانە 25 ملیار مەتری سێجا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد جەنگیز ئۆز ناسراو بە (دکتۆر ئۆز). وێنە : AP

دکتۆر ئۆز بناسە؛ ئەندامی نوێی کابینەکەی ترەمپە

رووداو دیجیتاڵ محەممەد جەنگیز ئۆز ناسراو بە (دکتۆر ئۆز)، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، وەکو سەرپەرشتیاری ناوەندی چاودێری و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئەمریکا دیاریکراوە.