وەزارەتی ژینگەی چین بۆ رووداو: لە 10 ساڵدا 500 ملیۆن تۆن دوانەئۆکسیدی کاربۆنمان کەمکردووەتەوە

16-09-2023
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
A+ A-
 
رووداو - پەکین

بەرپرسێکی وەزارەتی ژینگە و ئیکۆلۆژیای چین رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەیان پلانێکی درێژخایەنی هەیە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خەڵووز و رێژەی دوانەئۆکسید کاربۆن لە بەرگەهەوادا. دەشڵێت، "زیاتر لە 100 ملیۆن گوندنشین سوودیان لە وزەی خاوێن و وزەی نوێبوەوە بینیوە."
 
لیو بینگژیانگ، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کەشوهەوا لە وەزارەتی ژینگە و ئیکۆلۆژیای چین بە مەهدی فەرەج، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی لە چین راگەیاند، "لە 10 ساڵی رابردوودا، گۆڕانکاریی زۆرمان کردووە و 500 ملیۆن تۆن دوانەئۆکسیدی کاربۆنمان کەمکردووەتەوە. ئەمەش کاریگەریی ئەرێنیی دەبێت لەسەر بەرگەهەوا و گۆڕانی کەشوهەوا. چین خۆی پلانی درێژخایەنی بۆ زیاتر کەمکرنەوەی بەکارهێنانی خەڵووز هەیە."
 
بە گوتەی لیو بینگژیانگ، "لەسەر ئاستی جیهان چین لە ریزبەندیی یەکەم دێت لە زۆریی رێژەی بەکارهێنانی وزەی خاوێن و وزەی نوێبووەوە ـ Renewable energy و، خێرا کەمکردنەوەی رێژەی بەکارهێنانی خەڵووز."
 
لە چین وزەی خاوێنی بەرهەمهاتوو لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2023 بە رێژەی 60.5% بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەنێوان ساڵانی 2003 بۆ 2013 رێژەی 19.1% بووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کەشوهەوا لە وەزارەتی ژینگە و ئیکۆلۆژیای چین جەختی لەوە کردەوە، "وزەی خاوێن و وزەی نوێبووەوە بووەتە جێگرەوەی خەڵووز."
 
بە گوتەی لیو بینگژیانگ "37 ملیۆن خێزان لە ناوچە گوندنشینەکانی چین، بۆ گەرمکردن، رووناکی و کاری رۆژانەیان لەجیاتی خەڵووز ئێستا وزەی خاوێن بەکاردەهێنن، چین توانیویەتی وابکات کە زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە ناوچە گوندنشینەکانی سوودمەندبن لە بەکارهێنان و دەستکەوتنی وزەی خاوێن."
 
بەپێی راپۆرتی بانکی جیهانی بۆ ساڵی 2022، چین 27%ی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی جیهان دەردەدات و لە ریزبەندیی 13مین وڵات لە جیهان دادەنرێت لەڕووی پیسیی ژینگەکەیەوە؛ بەڵام بە گوتەی وەزارەتی ژینگەی چین، بەپێی پلانێکیان کە بۆ 10 ساڵی داهاتوو ئامادە کراوە، دەکرێت ناوی چین لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نەمێنێت.
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی ژینگەی چین، ئەو وڵاتە خاوەنی زیاتر لە 13 ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەباییە، کە دەکاتە زیاتر لە 50% ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەموو جیهان.
 
هەر لەگەڵ پلانی کاری 10 ساڵەی چین دا، 400 هەزار کارگەی خەڵووز لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا داخراون، لە کاتێکدا لە توانایاندا بووە 300 ملیۆن تۆن خەڵووز بەرهەم بهێنن. تەنیا لە پەکین دەتونرا 30 ملیۆن تۆن خەڵووز بەرهەمبهێندرێت، بەڵام ئێستا لەو شارە تەنها یەک ملیۆن تۆن خەڵووز بەرهەم دەهێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.