رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان "لە نزیکترین کاتی گونجاو‌دا" کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى؛ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميونشن له ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گوتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه و لەبارەی دۆخى ئه‌منيى و سياسيى عێراق و ئاڵنگارى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆيان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پێويستيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژادنى هه‌رێمى كوردستان له نزيكترين كاتى گونجاو‌دا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و شه‌ڕ و بارى مرۆيى له غه‌ززه، چه‌ند باسێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون."
60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەکات و تاوەکو یەکشەممە بەردەوام دەبێت. سەرنجێکی تایبەتی لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت.
لە سێ رۆژی کۆنفرانسەکەدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسی وڵاتانی جیهان دەکات.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و ده‌بێ ئاساييش و سه‌روه‌ريى عێراق پارێزراو بێت و رێگه نه‌درێت عێراق بخزێته نێو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه؛ "هه‌روه‌ها جه‌ختيان كرده‌وه كه له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى هه‌ستيارى ئه‌منيدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ هه‌مووان دان به خۆيان‌دا بگرن و يارمه‌تيده‌ر بن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و پاراستنى سه‌قامگيرى."
نێچيرڤان بارزانى ستايشى ئاماده‌يى و رۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و كار و چالاكييه‌كانى تيمى UNى له عێراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند؛ لاى خۆيه‌وه "گوتێرێز سوپاسى رۆڵى ئه‌رێنيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد."
هاوکات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هەر ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆكوه‌زيرانى یۆنان و شێخ محەممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبووەوە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.
نێچیرڤان بارزانی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میونشن دەستی بە دیدارەکانی کرد.
درووشمی سەرەکیی کۆنفرانسەکە ئەوەیە کە جەنگ دۆڕانە بۆ هەمووان و سەرکردەکان ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن کە چۆن پێکەوە ئەو دۆخی دۆڕانە تێبپەڕێنن و ئاشتی لە رێگەی دیالۆگەوە دەستەبەر بکەن.
بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسە ئەمنییەکە لە کاتێکی گرنگدا دێت کە هەردووکیان پریشکی ئاگری جەنگی غەززەیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێرشی درۆنی و مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکایان بەخۆیەوە بینیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ