چین: دۆخی ئێستای جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر هەستیارە

15-04-2020
زانا بەهرام
نیشانەکردن ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

حکومەتی چین نیگەرانە لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە وەستاندنی هاوکارییە داراییەکانی ئەو وڵاتە بۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێ "دۆخی ئێستای جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر هەستیارە".
 
رۆژی چوارشەممە 15ی نیسانی 2020 ژوا لیژان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە بڕیارەکەی حکومەتی ئەمریکا دەڕوانێت بۆ وەستاندنی هاوکارییە داراییەکان بۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی.
 
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین دەشڵێ، پێیانوایە ئەو بڕیارەی حکومەتی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر کارەکانی رێکخراوەکە دەبێت و بێهێزی دەکات لەو شەڕە جیهانییەی بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیکات.
 
ژوا لیژان داواشی لە ئەمریکا کرد بەزووترین کات بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی جێبەجێ بکات و دەڵێ "چین بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناشدا 20 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە رێکخراوەکە".
 
بە تەنیا لە ئەمریکا تاوەکو ئێستا 614 هەزار و 643 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 26 هەزار و 112 کەس گیانیان لەدەستداوە و 38 هەزار و 820 کەسیش چاکبوونەتەوە، بەڵام لە چین 82 هەزار و 295 تووشبوو بە ڤایرۆسەکە هەن کە سێ هەزار و 342 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 77 هەزار و 816 کەسیشیان چاکبوونەتەوە.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، نزیکەی 129 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 500 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی، پێشوازیی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد

ترەمپ دوای ئەوەی لە کۆشکی سپی لەلایەن بایدنەوە پێشوازیی لێ کرا: ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە

دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ لەلایەن جۆ بایدنەوە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێکرا. بایدن بە ترەمپی گوت لە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتدا هاوکاریی تەواوی دەکرێت. ترەمپیش گوتی: "ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە."