کۆمپانیای فۆرد کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی پاتریی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دادەمەزرێنێت

15-02-2023
حکومەتی ئەمریکا هاووڵاتییانی تاوەکو 7500 دۆلار لە باج دەبەخشێت ئەگەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکڕن
حکومەتی ئەمریکا هاووڵاتییانی تاوەکو 7500 دۆلار لە باج دەبەخشێت ئەگەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکڕن
نیشانەکردن کۆمپانیای فۆرد ئۆتۆمبێلی کارەبایی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رێژەی 30٪ـی تێچووی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ پاترییەکەی دەگەڕێتەوە. کۆمپانیای فۆرد لەپێناو کەمکردنەوەی تێچووی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی پاتری دادەمەزرێنێت.
 
گرێچن ویتمەر، پارێزگاری میشیگن لە مەراسمی دامەزراندنی کارگەکە گوتی "ئەمڕۆ، ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی فۆرد لە میشیگن پیرۆز بکەین. فۆرد 3.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات و 2 هەزار و 500 هەلی کار بە مووچەی باش دەڕەخسێنێت".
 
بەگوێرەی کۆمپانیای فۆرد، ئەو کارگەیەی کە بڕیارە دابمەزرێت، توانای بەرهەمهێنانی ئەو ژمارە پاترییەی هەیە، کە دەتوانن 35 گیگاوات لە کاژێرێکدا کارەبا دابینبکەن. ئەوەش بەشی 400 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ساڵێکدا دەکات".
 
بیل فۆرد، سەرۆکی کۆمپانیای فۆرد گوتی "ئێمە نەوەک تەنیا لە ناوخۆی ئەمریکا، بەڵکو لە دەرەوەش بەنیازی وەبەرهێنانین. زۆر لە ویلایەتەکان و تەنانەت وڵاتانی دیکەش خوازیاری وەها وەبەرهێنانێکن، بەڵام راستییەکەی میشیگن پێداگریی کرد".
 
حکومەتی ئەمریکا هاووڵاتییانی تاوەکو 7500 دۆلار لە باج دەبەخشێت ئەگەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکڕن. ساڵی 2022 نزیکەی 13 ملیۆن و 800 هەزار ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا فرۆشراون. فرۆشی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2022ـدا لە ئەمریکا بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 9٪ پاشەکشەی کرد، بەڵام فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەو وڵاتەدا بە رێژەی 65٪ زیاتر بوو. 
 
جیم فەیری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فۆرد باسی سوودی کارگە و پاترییەکە دەکات، دەڵێ "کاتێک کارگەکە لە ساڵی 2026 دەکەوێتە کار. ئێمە، پاتریی هەرزان لە ئەمریکا بەرهەمدەهێنین. ئەمە بۆ ئەمریکا باشە، بۆ بەکارهێنەرانیش باشە".
 
ساڵی 2022، فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەمریکا 800 هەزار ئۆتۆمبێلی تێپەراند و، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ یەک ملیۆن تێپەڕێنێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە