دەکرێت بەم نزیکانە ژمارەی کورد لە ئەمریکا بزانرێت

16-03-2020
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی ئەمریکا دەستی پێکرد
سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی ئەمریکا دەستی پێکرد
نیشانەکردن کورد ئەمریكا
A+ A-
 
 
رووداو - واشنتن

سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان ئەمریکا دەستی پێکرد و بۆ یەکەمجار رێگە دەدرێت بەو کەسانەی لە ئەمریکا دەژین ناوی نەتەوەکەی خۆیان تۆماربکەن. ئەوەیش دەبێتە هەلێک بۆ ئەوەی ژمارەی کوردانی نیشتەجێی ئەمریکا بزانرێت.
 
 
نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە رەوەندی کوردیی ئەمریکا دەکات بەشداری لە سەرژمێرییەکەدا بکەن و ناوی خۆیان وەک کورد تۆماربکەن. چالاکڤانانی کوردی ئەمریکاش هەڵمەتێکیان بۆ ئەم مەبەستە دەست پێکردووە. ئەوان دەیانەوێت ژمارە و پێگەی کورد لە ئەمریکا روون ببێتەوە. 
 
یەکێک له‌ پرسیاری کوردانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئەوەیە کە چه‌ند كورد لەوێ ده‌ژی. ئه‌وه پرسیارێكه‌ كه‌س وه‌ڵامه‌كه‌ی نازانێت، به‌ڵام ده‌كرێت بگۆڕێت له‌ كاتێكدا ئه‌مریكا ئه‌مساڵ سه‌رژمێری دهکدات و بۆ یه‌كه‌مجار هه‌لی ره‌خساندووه‌ هاوڵاتییان نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دیاری بكه‌ن.
 
پارێزه‌رێكی كورد له‌ ئه‌مریكا هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ره‌وه‌ندی كوردی له‌سه‌ر سه‌رژمێریی ئه‌مساڵ ده‌دات.
 
سه‌میره‌ قادری، لە ئەمریکا پارێزەر و چالاکڤانە و دەڵێت، "بۆ یەکەمجار سەرژمێریی ساڵی 2020ـی ئەمریکا بژارەیەکی تێدایە کە رێگە دەدات کورد وەکو ئەندامی کەمایەتیی نەتەوەکەیان خۆیان تۆماربکەن. ئەمە زۆر بەسوودە بۆ کورد، چونکە لەسەر ژمارەی کورد لە ئەمریکا و هەروەها پێگەی جوگرافییان لە وڵاتەکەدا تێگەیشتنێکی باشترمان بۆ دروست دەبێت".
 
هاوشێوه‌ی سه‌میره‌، چه‌ندین كوردی دیكه‌ی دانیشتووی ئه‌مریكا له‌ تۆڕه‌ كۆڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه‌. زانینی قه‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ ئه‌مریكا پرسێكه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی كوردیش گرنگیی پێده‌ده‌ن.
 
بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هیوادارین ئەوە روون ببێتەوە کە چەند کورد لە ئەمریکا هەیە. ئەوە بۆ ئێمەش، وەک رەوەندی کوردی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگە. بەڵام بۆ ئەمریکایش گرنگە. بۆ نموونە ئێمە دەزانین لە تێنێسی لە شاری ناشفیڵد کوردی زۆر هەن، بەڵام نازانین ئاخۆ لەوێ ئەوەندە کورد هەیە کە لە کۆنگرێسدا کاریگەرییان لەسەر دەنگدانێک هەبێت".
 
هه‌موو ده‌ ساڵ جارێك له‌ ئه‌مریكا سه‌رژمێری ده‌کرێت. به‌هۆی سه‌رژمێرییه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت هه‌ر ویلایه‌تێك چه‌نده‌ بودجه‌ی فیدراڵیی بۆ بچێت و چه‌نده‌ نوێنه‌ری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێبدرێت.
 
بەپێی یاسا دەبێت هەموو دانیشتووانی ئەمریکا، بەوانەوە کە هاوڵاتیی وڵاتەکەش نین، بەشداریی سەرژمێری بکەن. ئەگەر ئەم کارە نەکەن یاخود بە هەڵە فۆرمەکە پڕبکەنەوە، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
 
كه‌ ده‌چیته‌ سه‌ر وێبسایتی سه‌رژمێری، ڤیدیۆ دانراوه‌ و به‌ جوانی فۆرمه‌كه‌ت بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ کە چۆن ده‌نگ بده‌یت. له‌ رۆژی پێنجشه‌مه‌وه‌ كارت بۆ ماڵه‌كان ده‌نێردرێت كه‌ ژماره‌یه‌كی 12 یەکەیی له‌سه‌ره‌ كه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ت پێویستته‌. ئه‌و كارته‌ ده‌كرێت به‌ پۆسته‌ بۆت بنێردرێت یاخود له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌تدا دابنرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بیرۆکەی دابەشکاریی نەوەکان لەلایەن کارل مانهایم، توێژەری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسی ئەڵمانییەوە لە ساڵی 1928 داهێندرا.

2025؛ ساڵی لەدایکبوونی نەوەی بێتایە

ساڵی 2013 تاوەکو 2025ـش بە سەردەمی نەوەی ئەلفا ناسراوە. لەدایکبووانی ئەو سەردەمە ئێستا لە تەمەنی منداڵیدان. ئەو نەوەیە لە سەروبەندی دروستکردنی ژیری دەستکرد، پەتا جیهانییەکان و گرنگیدان بە ژینگە لەدایکبوون.