فیلە وێڵبووەکانی چین دەگەڕێنەوە ماڵەوە

12-08-2021
سۆران عومەر
نیشانەکردن فیل چین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رەوە فیلێکی چینی، کە نزیکەی 16 مانگ لەمەوبەر شوێنی خۆیان بەجێهێشتبوو، ئێستا بەرەو زێدی خۆیان دەگەڕێنەوە و ماوەی چەند رۆژێکە بەرێگاوەن.
 
ئەو رەوە فیلە ژمارەیان 14 فیل دەبێت، سەرەتاکانی ساڵی رابردوو  شوێنی خۆیان لە هەرێمی یونان لە باشووری رۆژئاوای چین بەجێهێشت و بەرەو ناوچەکانی وانجیانگ رۆشتبوون، کە نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە شوێنی خۆیانەوە دوورە.
 
بەڵام دوای 16 مانگ لە جێهێشتنی شوێنەکان، فیلەکان بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوتوون.
 
بەرپرسانی ناوچەی وانجیانگ ئاماژەیان بەوە کردووە، فیلەکان لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە دەستیان بە رۆشتن کردووە و لەوکاتەوە هەر بەڕێگاوەن، بەڵام دەڵێت هێشتا دوورن لە شوێنی خۆیانەوە، چونکە ناو بەناو بۆ خواردن و پشوودان و نووستن دەوەستن.
 
خەڵکی ناوچەکە و  بەرپرسان، هەروەها چالاکڤانانی بواری ژینگەیی و ئاژەڵان، هەوڵدەدەن رێگای فیلەکان بەرەو ماڵەوە چۆڵ بکەن و هێزە ئەمنییەکانیش ئامادەکارییان کردووە بۆ پاراستنی ژینگەی ئەو فیلانە تاوەکو ئەوکاتەی دەگەنەوە ماڵەوە. 
 
لە رێگاکاندا خەڵک خواردن بۆ  فیلەکان بەجێدەهێڵن،  لە هەندێک ناوچەش هاتووچۆ لەسەر ئەو رێگایانە قەدەخە کراوە، کە دەکەونە سەر رێگای فیلەکان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە کەمبۆدیا

شاندێکی پارتی لە کەمبۆدیایە

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا، لە کەمبۆدیایە. سەرۆکی شاندەکە دەڵێت، باسی لە پرسی نەتەوەی کورد، هەڵبژاردن، پێکەوەژیانی ئایینی و چەند پرسێکی دیکەیش کردووە.