کوردێک بەربژێری سەرۆکی شارەوانیی چوارەم گەورەترین شاری ئەڵمانیایە

دوێنێ کاژێر 10:05
نیاز مستەفا
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو و، بێریڤان ئەیماس، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆرت راین فێستڤاڵن و بەربژێری هاوپەیمانیی سەوزەکان بۆ سەرۆکی شارەوانیی شاری کۆڵن
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو و، بێریڤان ئەیماس، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆرت راین فێستڤاڵن و بەربژێری هاوپەیمانیی سەوزەکان بۆ سەرۆکی شارەوانیی شاری کۆڵن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کوردێکی بە بنەچە خەڵکی باکووری کوردستان کە ئێستا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆرت راین فێستڤاڵنە، بەربژێرە بۆ سەرۆکی شارەوانیی گەورەترین شاری ئەو هەرێمە لە ئەڵمانیا. ئەو بە رووداوی گوت، دەبێت کوردانی هەرێمەکەی سوود لە دەنگەکانیان ببین. 

رۆژی شەممە، 11ـی کانوونی دووەمی 2025، بێریڤان ئەیماس، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆرت راین فێستڤاڵن و بەربژێری هاوپەیمانیی سەوزەکان بۆ سەرۆکی شارەوانیی شاری کۆڵن، لەبارەی بەربژێربوونی بۆ پۆستەکە بە بە ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداوی گوت، "کۆڵن نەک هەر بۆ من بووەتە ماڵ، کە باکگراوندێکی کوردیشم هەیە، بەڵکو بۆ زۆر کەس لە کوردستانەوە، زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر بێگومان بتوانم لەڕێگەی کارەکامەوە ئیلهامیان پێ بدەم بۆ ئەوەی بەشداری سیاسەتی ناوخۆیی بکەن."
 
بێریڤان دەشڵێت، "بێگومان ئەوەش لەوانەوە دەست پێدەکات، ئەگەر ئەوان مافی دەنگدانیان هەبێت و، دەزانم کە زۆرێک لە ئێستاوە مافی دەنگدانیان هەیە، بە کەڵکوەرگرتن لە دەنگی خۆیان و دەنگدان بە شێوەیەکی دیموکراسی دەتوانین زۆر شت بە دەست بێنین". 
 
پارتی سەوزەکان یەکێکە لە گەورەترین پارتەکانی هەرێمی نۆرت راین فێستیڤالن. لە 115 کورسی پەرلەمانی هەرێمەکە، پارتی سەوزەکان 39 کورسی هەیە و لەگەڵ پارتی کریستیان دیموکرات حکومەتی هەرێمەکەیان پێکهێناوە. 
 
بێریڤان ئاماژەی بەوەش کرد، "بەڕاستی کەشێکی زۆر نایابە. زۆر زۆر سوپاسگوزارم کە بە ئەنجامێکی هێندە بەهێز هەڵبژێردرام، کە خەڵکێکی زۆر لێرە ئامادەبوون، چ سەر بە پارتی سەوزەکان و چ ئەوانی دیکە. زۆر کەس لە کۆمەڵگەی شار لێرە ئامادەیە، لە چینوتوێژە جیاوازەکانەوە، کە چالاکن، لەگەڵ خۆیان رۆحی گەشبینییان هێناوە، منیش ئەم رۆحی گەشبینییە لەگەڵ خۆم دەبەم بۆ ناو بانگەشەی هەڵبژاردن، بۆ دوای هەڵبژاردن، چونکە ئەم شارە پێویستیەتی،  شاری کۆڵن پێویستی بەم رۆحەیە".
 
کۆڵن گەورەترین شاری هەرێمی نۆرت راین فێستیڤاڵن و چوارەم گەورەترین شاری ئەڵمانیایە. ملیۆنێک و 87 هەزار کەس لەو شارەدا دەژین. 
 
سەبارەت بە ئاڵنگارییەکان و پلانی خۆی بۆ پێشخستنی شارەکە، بێریڤان گوتی، "وەکو دەزانن شارەکەمان لە دۆخێکی باشدا نییە. بودجە بەتاڵە، ئێمەش وەک شارەوانییەک، وەک گەورەترین شارەوانیی ئەم وڵاتە و چوارەم گەورەترین شارەوانی لە کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، ئەرکی زۆر زۆر گەورەمان لەبەردەمدایە، هەربۆیە بە تایبەتی گرنگە کە ب رۆحی گەشبینی، بە دڵ و رۆح پێکەوە گۆڕانکاری بکەین، هەست بەو رۆحە بکەین."
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی چاودێری هەڵبژاردنی فیدراڵی ئەڵمانیا، بڕیارە پاییزی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی هەرێمی نۆرت راین فێستیڤالن بکرێت. 
 
دەقی هەڤپەیڤینی ئاڵا شاڵی لەگەڵ بێریڤان ئەیماس:
 
رووداو: تۆ ئەمڕۆ پشتوانییەکی زۆرت لێکرا و هەڵیانبژاردی و بەربژێرکرای بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی شاری کۆڵن، هەست بە چی دەکەیت؟ 
 
بێریڤان ئەیماس: بەڕاستی کەشێکی زۆر نایابە. زۆر زۆر سوپاسگوزارم کە بە ئەنجامێکی هێندە بەهێز هەڵبژێردرام، کە خەڵکێکی زۆر لێرە ئامادەبوون، چ سەر بە پارتی سەوزەکان و چ ئەوانی دیکە، زۆر کەس لە کۆمەڵگەی شار لێرە ئامادەیە، لە چین و توێژە جیاوازەکانەوە کە چاڵاکن، لەگەڵ خۆیان رووحی گەشبینییان هێناوە، منیش ئەم رووحی گەشبینییە لەگەڵ خۆم دەبەم بۆ ناو بانگەشەی هەڵبژاردن، بۆ دوای هەڵبژاردن، چونکە ئە شارە پێویستیەتی، شاری کۆڵن پێویستی بەم رووحەیە. وەکو دەزانن شارەکەمان لە دۆخێکی باشدا نییە. بودجەی بەتاڵە، ئێمەش وەکو شارەوانییەک، وەک گەورەترین شارەوانیی ئەم هەرێمە و چوارەم گەورەترین شارەوانی لە کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا، ئەرکی زۆر زۆر گەورەمان لەبەردەمدایە، هەربۆیە بە تایبەتی گرنگە کە بە رووحی گەشبینی، بە دڵ و رووح پێکەوە گۆڕانکاری بکەین، هەست بەو رووحە بکەین. 
 
رووداو: باشە بێریڤان لێرە لە شاری کۆڵن ژمارەیەکی زۆر کورد دەژین، بۆ ئەوان کە رەنگە کوردێک ببێتە سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارە چەند گرنگە؟  
 
بێریڤان ئەیماس: کۆڵن بووەتە ماڵ نەک هەر بۆ من، کە باکگراوندێکی کوردیشم هەیە، بەڵکو بۆ زۆر کەس لە کوردستانەوە. زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر بێگومان بتوانم لەڕێگەی کارەکەمەوە ئیلهامیان پێ بدەم بۆ ئەوەی بەشداریی سیاسەتی ناوخۆیی بکەن. بێگومان ئەوەش لە ئەوانەوە دەست پێدەکات، ئەگەر ئەوان مافی دەنگدانیان هەبێت و دەزانم کە زۆرێک لە ئێستاوە مافی دەنگدانیان هەیە - کەڵکوەرگرتن لە دەنگی خۆیان و دەنگدان بە شێوەیەکی دیموکراسی دەتوانین زۆر شت بە دەست بهێنین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئاگرە سامناکەکەی لۆس ئەنجلس. وێنە: AFP

16 کەس بەهۆی ئاگرەکەی کالیفۆرنیاوە گیانیان لەدەستداوە؛ 'رەشەبا بەڕێوەیە'

بەرپرسانی ویلایەتی کالیفۆرنیا هۆشداریان دا کە چاوەڕێ دەکرێت ئاگرەکەی دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلس لەو ویلایەتەی رۆژئاوای ئەمریکا، بەهۆی خێرایی رەشەباوە فراوانتر بێت. ئاماژە بەوەش دەکەن، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەوە بۆ 16 کەس بەرزبووەتەوە.