ڤیدیۆ؛ کۆنسێرتی میوزیکیی ژنان لەژێر دەریا

11-07-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
سەما و میوزیکژەنین لەژێر ئاودا
سەما و میوزیکژەنین لەژێر ئاودا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەوانەیە بەلای زۆربەمان شتێکی نوێ بێت، بەڵام 39 ساڵە لەسەر یەک، گرووپی فلۆریدا کیز لە ئەمریکا لەژێر دەریادا کۆنسێرت سازدەکەن.
 
کچە شۆخەکان سەما دەکەن و ئەوانی دیکە میوزیک دەژەنن، هەر هێندە ماوە بوونەوەرە ئاوییەکانیش بێننە سەماوە. ئامانج لەوکارەش، بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەبەرامبەر پاراستنی ژینگەی دەریا.
 
بیل بیکەر، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی میوزیکیی ژێردەریایە، دەڵێت: "ئێمە میوزیک دەبەینە ژێرئاو، بۆ ئەوەی رووەک و بوونەوەری ژێرئاو و ماسییەکان چێژی لێوەرگرن. لەهەمانکاتدا دەمانەوێت پەیامێکی جیدی بگەیێنین سەبارەت بە پاراستنی ژینگەی دەریا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی خۆمان بەسەرییەوە، هۆشیاریش بین کە ژینگەی دەریا چەندە گرنگە بۆ فلۆریدا و ئەم وڵاتە."
 
سەماکارەکان چەند شۆخێک بوون بە پۆشاکی پەری دەریا نزیکەی چوار کاژێر لەبەر دەنگی میوزیکی شەستەکانی بیتلس و جیمی بەفێتس سەمایان کرد.
 
کەناراوەکانی فلۆریدا یەکێکە لە گونجاوترین شوێن بۆ ئەو کارە، سەماکارەکان دەڵێن، میوزیک لەژێر دەریادا هەستێکی تایبەتە. لە لایەکەوە میوزیک دەژەنرێت، بەڵام لە هەموو لایەکەوە دەنگدەداتەوە.
 
لە ساڵی 1984ـەوە گرووپی فلۆریدا کیز هۆشیاری دەربارەی ژینگەی دەریایی و بەتایبەتیش قەوزە ئاوییەکان بڵاودەکاتەوە.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی چاودێری Global Coral Reef، لە ماوەی 10 ساڵدا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە 14٪ی قەوزە ئاوییەکانی لەنێوبردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە