مێتا گۆڕانکاریی لە 'بازاڕی فەیسبووکدا' دەکات

04-10-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتیی پێگە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، واتسئاپ و ئینستاگرام دەکات، رایدەگەیێنێت کە کار لەسەر سنووردارکردنی توانای خاوەن پەیجە بازرگانییەکان دەکات لەوەی کە بەرهەمەکانیان لەسەر بازاڕی فەیسبووک Marketplace دابەزێنن. ئەوەش واتە ئەو کەسانە لە داهاتوودا لەکاتی دابەزاندنی بەرهەمەکانیان رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبنەوە. 
 
میدیای ئەمریکی لەسەر زاری کۆمپانیای مێتا دەڵێت، لە رۆژی 30ـی کانوونی دووەمی 2023ـەوە فەیسبووک هەموو ئەو لیستانە دەسڕێتەوە کە لەلایەن پەیجە بازرگانییەکانەوە دروستکراون. هۆکارەکەشی بۆ "سکاڵای زۆر لەسەر هەواڵی ساختە" دەگەڕێنێتەوە. دەشڵێت، لەو رێککەوتەوە، رێگە بە دروستکردنی لیستی بێبەرامبەر نادرێت. 
 
بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، ئەم هەنگاوەی فەیسبووک کاریگەریی لە کەسانی ئاسایی ناکات کە لە رێگەی پەیجە تایبەتەکەیانەوە دەیانەوێت لە مارکێتەکەی فەیسبووک کاڵاکانیان پێشانبدەن و بیانفرۆشن. 
 
کاتێک دەچیتە سەر بازاڕی فەیسبووک، لە دەستەڕاستی شاشەوە چەند بژارەیەکت دەداتێ بۆ ئەوەی ئەو بابەتانە ببینیت کە دڵخوازی خۆتن و دەتەوێت کڕین و فرۆشتنیان پێوەبکەیت. چاوەڕوان دەکرێت لەم هەنگاوەیدا، فەیسبووک بژارەکانی ئۆتۆمبێل و دەستکاریکردنی کاڵاکان بۆ خاوەن پەیجە بازرگانییەکان لاببات.
 
چاوەڕوان دەکرێت بەم هەنگاوە، فەیسبووک خۆی لەو "رێکلامە ساختانە" پاکبکاتەوە کە داوا لە بەکارهێنەران دەکەن لە بەرامبەر بینینی کاڵاکان بڕە پارەیەک بدەن. 
 
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی کۆمپانیای مێتا، فەیسبووک 2.934 ملیار هەژماری لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە و رۆژانە لانیکەم 300 ملیۆن بڵاوکراوەی تێدا بڵاودەکرێتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران لە تاران. وێنە: Reuters

لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەشنووسی بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران پەسند کرا

رەشنووسی بڕیارنامەیەک دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و زیاتربوونی سزای لەسێدارەدان لەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا. ئێران بڕیارنامەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "نادادپەروەرانە و سیاسییە و لایەنگری پێوە دیارە".